سەرەکی » راپۆرت » کۆڤید- ١٩، نەخۆشی کۆرۆنا ڤایرۆس-٢٠١٩

کۆڤید- ١٩، نەخۆشی کۆرۆنا ڤایرۆس-٢٠١٩

ئامادەکردنی: د. پەیوەست جەمال جەلال*

کۆڤید-١٩ چیە؟ بۆ بە تازە ناوزەند ئەکرێ؟

کۆرۆنا سەر بە خێزانی Coronaviridae (Betacoronavirus) ە کە تا ئێستا ٧ جۆریان مرۆڤ توشی نەخۆشی ئەکات. لە ناوەراستی شەستەکانی سەدەی رابردوودا دەرکەوت کە ئەم ڤایرۆسە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکات. ئەم ڤایرۆسەی کە لە ناوەراستی دیسەمبەری ٢٠١٩ لە شاری وهانی وڵاتی چین بڵاوبۆوە جۆری حەوتەمی ئەم خێزانەیە کە بۆ یەکەم جارە مرۆڤ لە گیانەوەرەوە بۆی دەگوازرێتەوەو توشی نەخۆشی ئەکات هەروەها گۆڕانێکی زۆر لە ڕیزبەندی ترشە ناوکیەکانیدا (RNA) هاتووە کە بووە بەهۆی ئەوەی کە پرۆتینی نوێ دروست ببێ لە بەرگی دەرەوەیدا و بەهۆی ئەمەش با ئاسانی ناناسرێتەوە لەلایەن بەرگری لەشەوە.

 

ڕێژەی تووشبوون و مردن بە کۆڤید-١٩

کارمەندانی تەندرووستی بەشیوەیەکی بەربڵاوتر لە مەترسیدان بەهۆی خزمەتکردن و زۆر نزیکیان لە تووشبووانی ڤایرۆسەکەوە هەروەها هەموو ئەو کەسانەی بەرگریان لاوازە. نیشانەکان زۆر تووندترە تیایاندا. پیاوان و ژنان بە هەمان ڕێژە تووش ئەبن بەڵام ڕێژەی مردن دوو ئەوەندەیە لە پیاواندا. تا ئێستا ڕێژەی مردن تا تەمەنی ٩ ساڵی تۆمار نەکراوە و لە تەمەنی ١٠ ساڵەوە بۆ ٤٠ ساڵ ڕێژەی مردن ٠.٢٪ ە بەڵام ڕێژەکە بەرە بەرزبوونەوە دەڕوا لە تەمەنی ٤٠ ساڵەوە بۆ تەمەنی سەروو ٨٠ ساڵ بۆ ١٤.٨٪.
ئەم ڤایرۆسە لە گیانەوەرەوە ئە گوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام لە ئێستادا بڵاوبوونەوەکە لە مرۆڤەوەیە بۆ مرۆڤێکی تر. زۆرن ئەو ئاژەڵانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن وەک شەمشەمە کوێرە و مار و چەندین ئاژەڵی تر.


هەرچەندە لێکۆڵینەوە زانستیەکان دەریانخستووە کە لیکچوونێکی زۆر هەیە لە نێوان ڕیزبەندی ترشە ناوکیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەمشەمە کوێرەدا بەڵام دواین لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کەوا ئەم ڤایرۆسە ڕاستەوخۆ کە ئەچێتە لەشی مرۆڤ ناتوانێ نەخۆشی دروست بکات بەڵکو پێویستی بە ناوەندێکە بۆ گۆڕانکاری زیاتر و توانای نەخۆش خستن. دواین توێژینەوە لە مانگی دووی ٢٠٢٠ دا دەری دەخات کە ئەو ناوەندە ئاژەڵێکی دەگمەنە کە پێی دەوترێ مێروولە خۆر (Pangolins). بەڵام لێکۆڵینەوەکان هەر بەردەوامە و لەوانەیە تاوانباری زیاتر دەرکەوێ.

 

کەسی تووشبوو لە توانایدایە چەند کەسی تر تووش بکات؟

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە تووشبوانی ڤایرۆسەکە لە تونایاندایە ٢ بۆ ٤ کەس تووش بکەن لە دووری ١ بۆ ٢ مەترەوە.

 

ئایا جۆری تر هەیە لەخێزانی ئەم ڤایرۆسە کە مردنی تۆمارکردبێت؟

 

ئایا ڕێژەی مردن بە COVID-19 چۆنە لە چاو هاوشێوەکانی؟

 

نیشانەکانی COVID-19 چیە؟
تووشبوانی ڤایرۆسەکە بەشیوەیەکی بەردەوام هەموو نیشانەکانی کە پەیوەندی بە کۆئەندامی هەناسەوەیە بە شیوەی سووک و قورس تیایاندا دەردەکەوێ لە ماوەی ٢ بۆ ١٤ ڕۆژ (لە هەندێ نەخۆشدا درێژە ئەکێشی بۆ ٢٧ ڕۆژ).
نیشانەکان بریتین لە تا و کۆکە و هەناسە تووندی و ئازاری سنگ و بەرەو تووندتر ئەڕوا بۆ کۆبوونەوەی ئاو لە سیەکاندا و سکچوون و لەکارکەوتنی گورچیلە و پاشان مردن.

لێپرسراوی یەکەی تەندرووستی لە وڵاتی چین دەری دەخات کەوا نەخۆشەکان بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕن لە دوای دەرکەوتنی نیشانەکان کە درێژ دەبێتەوە بۆ ٣ هەفتە:
قۆناغی یەکەم: لە هەفتەی یەکەمدا نیشانە سەرەتاییەکانە وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و کۆکە و هەناسە تووندیەکی کەم کە ٨٠٪ی نەخۆشەکان لەم قۆناغەدا دەمێنێتەوە.
قۆناغی دووەم: لە هەفتەی دووەمدا ڤایرۆسەکە زیاتر هێرشدەکاتە سەر بەرگری لەش و بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازی دەکات.
قۆناغی سێهەم: لە هەفتەی سێهەمدا لە کارکەوتنی بەشیکی زۆر لە ئەندامەکانی لەش وەک سیەکان و گورچیلە و وەستانی دڵ. کە نەخۆشەکان ئەگەنە ئەم قۆناغە ئیتر ڕزگاریان نابێ و دەمرن.

تا ئێستا پێکوتە و چارەسەربۆ کۆڤید-١٩ نەدۆزراوەتەوە تەنها چارەسەری نیشانەکان دەکرێت

 

چۆن خۆمان لە کۆڤید-١٩ بپارێزین؟

باشترین ڕێگای خۆپاراستن دوورکەتنەوە لە بەرکەوتنی ڤایرۆسەکە وە کەسانی تووشبوو.
چەند ڕێگایەک هەیە بۆ دوورکەتنەوە لە هەر ڤایرۆسێک کە لە ڕێی هەناسەدانەوە دەگوێزریتەوە، ئەوانیش:

•دوورکەتنەوە لە کەسانی نەخۆش و نەچوونە ناو قەرەباڵغی و لە کاتێکدا ئەگەر ناچار بوویت کە بچیت وا پێویستە کە بەشێوەی گوونجاودەمامک ببەسترێ.


•دوورکەوتنەوە لە ماچکردن و تەوقە کردن.
•دوورکەتنەوە لە دەست لێدانی چاو و دەم و لووت بە دەستێکی نەشۆراوەوە.
•دەست شتنی بەردەوام بە ئا و و سابوون کە درێژە بکێشی بۆ ماوەی ٢٠ چرکە. وە هەروەها بەکارهێنانی ئەو پاککەرەوانەی کە ڕێژەی کهوولەکەیان لە ٪٦٠ زیاترە لە کاتی نەبوونی ئاو و سابووندا.
•کوڵاندنی هەموو جۆرە خواردنێک بە ڕێژەیەکی زۆر وە هەروەها شتن و پاکردنەوەی هەموو ئەو شتانەی کە لە کاتی ئامادەکردنی خواردنەکەدا بەکارهێنراون بە شێوەی گونجاو.
• لە کاتێکی چوونە شوێنە گشتیەکان بەرکەتنی دەست بە قاردرمەی کارەبایی و مەسعەد و هەر ڕوویەک ڕاستەوخۆ بە بێ دەست لێدان لە دەموو لووتەوە راستەوخۆ دەست بشۆرێ.

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسە لەسەر مرۆڤایەتی؟

•وەڵامەکەی نەخێر بەڵکو فێرکردن و خۆڕاگریە بەرامبەر نەهامەتیەکان
•دۆزینەوەی چارەسەر تەنها پەیوەندی بە کاتەوەیە و لە جێی ترس و تۆقین پێویستە هەوڵی گەڕان بدرێ بە شوین چارەسەر و ڕێگاکانی خۆپاراستن و ڕینوێنی خەڵکی.

*بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی و تەندروستیی زانکۆی سلێمانی ٢٠٢٠

print

 195 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*