سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » چی بوو ئەو تەقەیە؟

چی بوو ئەو تەقەیە؟

-خۆی ئەگەر ڕاستت ئەوێ،
پاتەكی كۆڤید نۆزدە پرسیارێكی نەھلیستییە ئاڕاستەی نۆستاڵجیای میللیگەرایی كراوە ھەتا ئەودیو سنوورەكانی كۆزمۆپۆلیتزم ئەڕوات و لەگەڵ خۆیدا ڕژێمە ئۆلیگارشییە گەندەڵەكان ڕیساكلین دەكاتەوە بەو مەبەستەی كە مەرامە كۆنفۆشیۆسییەكانی دۆڵی سیلیكۆن ئامادەبكات بۆ قۆناغی پریپۆست پۆست مۆدێرینزم لە ڕوانگەی كۆڵۆنیالیزمی بایۆتەكنەلۆجییەوە كە میتافۆرسە مایكرۆدیجیتاڵییەكان ئەخاتە ژێر ڕەحمەتی ھایپەر ماركێتەكانی لیبراڵیستە نیوكۆنزێرڤاتیڤەكانی وۆڵستریت بە ئەندێشەیەكی شۆبنھاوەریانەی ھاوچەشنی چوارینە ڕادیكاڵە فرۆیدییەكان كە لە خۆسووتاندنەكەی محەمەد ئەلبوعەزیزیدا بە تراجیدیترین شێوە بەرجەستە كرا بۆ ئەوەی دیالۆگی بەینی نانۆتەكنەلۆجیا و تێزەكانی ئیبن تەیمییە لەم بنبەستە بێ كۆنسێپتە ڕزگار بكات و جارێكی تر باھۆزی ڕۆشنگەرایی بتوانێت ڕۆحە ڤاوستییەكەی پۆپۆلیزم بكاتەوە بە بەری بازاڕی….
+ تااااااااق
-حاجی كاك ئەحمەدی شێخ….چی بوو ئەو تەقەیە؟ +بەگم تەقەی سەری من بوو.

print

 33 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*