سەرەکی » مانشێت »  ھەموو ئەوانەی بێڕێزییان بەرامبەر پزیشکەکەی سلێمانی کردبوو دەستگیرکران و روبەڕوی یاساو دادگا دەکرێنەوە

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی:

 ھەموو ئەوانەی بێڕێزییان بەرامبەر پزیشکەکەی سلێمانی کردبوو دەستگیرکران و روبەڕوی یاساو دادگا دەکرێنەوە

سلێمانی، کوردۆ عەلی

لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند:

ھەموو ئەوانەی بێڕێزییان بەرامبەر پزیشکەکەی سلێمانی کردبوو دەستگیرکران و رووبەڕووی یاساو دادگا دەکرێنەوە.

وتیشی: بەناوی ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە داوای لێبووردن لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکەین، راشیگەیاند: ئەو رووداوە نەخوازراوەی لەیەکێک لە خاڵەکانی پشکنین و چاودێریکردنی قەدەغەی ھاتوچۆ روویدا، رەفتارێکی ناشایستەی تاکەکەسی بووە و پێویستیشە لەسەر ھەموولایەک رێز لە ماندووبوون و شەونخونی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بگرن کە لەسەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادان. داواش لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات رێ بەھاتوچۆی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بدرێت کە وەک سەربازی ون لە خەمی پاراستنی سەلامەتی ھەموولایەکدان.

لیوا حەسەن نوری روونشیکردەوە: بەچاوی رێزەوە لە رۆڵی ئازیزانمان لە کەرتی تەندروستی دەڕوانین و لەچەند رۆژی رابردووش ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی گوڵبارانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستییان کرد و ئەم وێنە جوانە ھیچ کەسێکی نابەرپرس ناتوانێت بیشێوێنێت. تەئکیدیش دەکەینەوە لە یەکخستنی زیاتری ھەموو تواناکان بۆ جێبەجێکردنی رێنمایی و رێکارە تەندروستی و کارگێڕییەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی ھەموولایەک.

print

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*