سەرەکی » ئابووری » فرۆشتنی چەك (4%) زیادیكردوە

فرۆشتنی چەك (4%) زیادیكردوە

بە تەنها لەساڵی (2016)دا كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەڕێژەی (4%) فرۆشیان لە چەك زیادیكردووە و بەهای فرۆشیشیان لەو بەرهەمە بۆ  217 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.
لەوبارەیەوە، پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی ستۆكهۆڵم، راپۆرتی فرۆشی چەك و پێداویستی سەربازیی 100 گەورەترین كۆمپانیای جیهانی جگە لە كۆمپانیا چینییەكان لە ساڵی 2016دا بڵاوكردۆتەوەو بەپێی راپۆرتەكەش  ئەو 100 كۆمپانیایە لە ساڵی 2016دا فرۆشیان بەڕێژەی (1,9%) زیادیكردووە و بە بڕی 374 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار چەكیان فرۆشتووە، بەوەیش دوای پێنج ساڵ بۆ یەكەمجار فرۆشتنی چەك لە جیهاندا رووی لە زیادبوون كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە: كە 38 كۆمپانیای ئەمریكی لەنێو ئەو 100 گەورەترین كۆمپانیایەدان و بەڕێژەی (57,9%) فرۆشتنی چەكیان لەساڵی 2016دا ئەنجامدراوە.
هەروەك لە هەمان ماوەشدا  فرۆشتنی چەكی كۆمپانیاكانی رووسیاش لەپاش ئەمریكاوە رێزبەندی دووەمی گرتووەو بەڕێژەی (3,8%) قەبارەی فرۆشیان لەو ساڵەدا زیادیكردوەو بەبڕی شەش ملیار و 260 ملیۆن دۆلار چەكیان فرۆشتووە.

print

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*