سەرەکی » کەلتوور » چەردەیەک کتێبی نوێی بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی

چەردەیەک کتێبی نوێی بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی

ئا: بارین عەلی

بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، یازدە کتێبی نوێی چاپ و بڵاوکردەوە و لەم ڕیژەیە پسشکی شێر بەر ئەدەبیاتی منداڵان و مێردمنداڵان دەکەوێت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبرێتی ناوبراویش دەڵێت: ویستمان کارێک بکەین دامودەزگاکانی تری شاری سلێمانی نەیانکردبێت.
پاش ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێوەبەرێتی ناوبراو لە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتیب و گۆڤاری (هەنار) وەستا، لەماوەی ڕابردوودا بڕی پازدە ملیۆن دینار لە بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری وەردەگرێت و بەو پارە تەرخانکراوە یازدە کتێبی باش و گرنگی پێ چاپ دەکات.
کتێبەکان لە ڕووی قەبارە و دیزاین و ناوەڕۆک و کاری هونەرییەوە، ئاستێکی جوان و کوالێتی بەرزیان هەیە و هەر یەکەیان بۆ ئێستای کتێبخانەی کوردی گونجاو و شیاون و کەلێنێکیان لەو بۆشاییە پڕکردووتەوە کە لە کتێبخانەی کوردیدا هەیە.
ئەو کتێبانەی کە تایبەتن بە منداڵ و مێردمنداڵان بریتین لە:
_ ئێمەین منداڵانی دێ بچکۆل ئاوایی گرمە گرم. نووسینی ئەسترید لیندگرین، وەرگێڕانی حەمە دۆستان، کورتە ڕۆمان.
_ هەر شادییە لە دێ بچکۆل. نووسینی ئەسترید لیند گرین، وەرگێڕانی حەمە دۆستان، کورتە چیرۆک.
_ چەند بەسر هاتێکی دیکەی منداڵانی ئاوایی گرمە گرم. نووسینی ئەسترید لیند گرین، وەرگێڕانی حەمە دۆستان.
_ گەشتی ماسییە ئازاکە. نووسینی دانیال ئێریکۆ، وەرگێڕانی هەرێم عەبدوڵڵا، چیرۆک.
_ پاشا و بولبول. لە فۆلکلۆرەوە، وەرگێڕانی تەما تەیب جەبار، چیرۆک.
_ کتوپڕ گلۆپەکان داگیرسان. نووسینی ئەحمەد ڕەزا ئەحمەدی، وەرگێڕانی جەبار سابیر، چیرۆک.
_ کایۆ بۆ میوانی دەچێت. لە فیلم کارتۆنەوە وەرگیراوە، وەرگێڕانی نوخشە چروستانی، چیرۆک.
_ سەبەتەیەک سێو. نووسینی محەمەد ڕەزا شەمس، وەرگێڕانی سۆما سۆران عوسمان، چیرۆک.
_ یەکەمین هەزار وشەم. وەرگێڕانی سەرکەوت جەلال دەباغ، فەرهەنگی ئینگلیزی_ کوردی.
جگە لەو بەرهەمانەی تایبەتن بە منداڵان و مێرد منداڵان، دوو کتێبی دیکەشیان چاپ و بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە:
_ هەمیشە جێیەک خاڵییە. نووسینی محەمەد کوردۆ، كۆمەڵە وتار.
_ ویژدانی زیندوو. نووسینی ئێشتڤان تسوایگ، وەرگێڕانی ناسر سەلاحی، هزریی.
سەبارەت بە چۆنییەتی و گرنگی چاپکردنی ئەم یازدە کتێبە، محەمەد کوردۆ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی ئاشکرای کرد دوای ئەوەی ١٥ ملیۆن دیناریان وەک بەرێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، لە بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری وەرگرتووە، بیریان لەوە کرەدووتەوە کارێک بکەن کەلێنێک پڕ بکاتەوە واتە کارێک بێت کە دامودەزگاکانی تری سلێمانی نەیانکردبێت، سەرەتا ویستوویانە گۆڤاری هەنار دەربکەنەوە، کە دوای دە ساڵ لە دەرچوونی بەردەوام، چوار ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.
محەمەد کوردۆ داخی لەوە دەخوارد کە ئەو خەونەیان نەهاتۆتە دی و هاوکاری نەکراون تا گۆڤاری هەنار، کە یەکێک بووە لە گۆڤارە ئەدەبییە جدییەکان دەربکەنەوە و زیاتر دوا و گوتی: دواتر بە پێوستمان زانی کۆمەڵێک کتێبی منداڵان چاپ بکەین، چونکە لەم دۆخەدا لە پایتەختی ڕۆشنبیری، هیچ دامودەزگایەک کتێبی منداڵان چاپ ناکات، ئەوەمان بە ئەرکی حکومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان زانی، ئەوە بوو نۆ کتێبی منداڵان و دوو کتیبی دیکەمان چاپ کرد.
شایەنی باسە ئێستا سەرجەم ئەم کتێبانە، لە بازاڕدان و بە نرخی گونجاو کە ڕەچاوی باری دارایی خوێنەر کراوە، لە کتێبفرۆشییەکاندا دەست دەکەون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکـــانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید بەشی نۆزدە کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک یەکێکە ...