سەرەکی » کەلتوور » کتێبە نوێکانی دەزگای سەردەم چاپ و بڵاوکرایەوە

کتێبە نوێکانی دەزگای سەردەم چاپ و بڵاوکرایەوە

لەدووتوێی چەندین لاپەڕەدا کتێبە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کە لەلایەن چەند نووسەرێکەوە نووسراوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

رەخنەی ئەدەبی
رەخنەی ئەدەبی هونەری هەڵسەنگاندنی دەقی ئەدەبی، لەدووتوێی 139 لاپەڕەدا چاپکراوە. لەبەشێکی ئەم کتێبەکەدا هاتووە: ئەگەرچی سەدەی بیستەم هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئاشکرایە لەڕووی مێژووییەوە رەخنەی ئەدەبی ئەم سەدەیە بەشێکە لە مۆدێرنیزم، یان کاردانەوەیە لەبەرامبەریدا. ئەم خاڵە بەو مانایە نییە کە کۆی رەخنە مۆدێرنەکان لەگەڵ یەکدا گونجاون و یەک بزووتنەوە پێکدێنن.

مێژوو
مێژوو تێگەیشتن لەرابردوو بۆ رۆشنکردنەوەی داهاتوو، یەكێکی ترە لەو کتێبانەو لەبەشێکیدا هاتووە: مێژوو جگە لەگێڕانەوەی حیکایەتەکان شتێکی دی ناکات، لەتەک ئەمەشدا مێژوو بریتییە لەڕەنگدانەوەی نموونە سیاسی و ئایینی و زانستییەکانی سەردەمەکەی خۆی. ئەم زانستە لەپاش سەدەی نۆزدەهەم دینامیکیەتێکی ئاشکرای پیشاندا، کە تائەمڕۆش بەردەوامە، ئەمڕۆ مێژوو لەنیو زانستە مرۆڤایەتییەکاندا شوێنێکی نایاب و گرنگ دەگرێ.

ئازادی
ئازادی، خواستی مرۆڤ بۆ ئەوەی سەروەری خۆی بێت، کتێبێکی تری ئەم کۆمەڵە کتێبەی دەزگای سەردەمە کە دووتوێی 139 لاپەڕەدا چاپکراوە.
لەبەشێکی ئەم کتێبەشدا هاتووە: ناچارکردنی مرۆڤ، مانای بێبەشکردنییەتی لەئازادی، بەڵام ئازادیی لەچیدا، هەر بیریارێکی ئەخلاقی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا ستایشی ئازادیی کردووە بەرز رایگرتووە. ئازادی وەک بەختەوەریی و پیاوچاکی سروشت و حەقیقەت، زاراوەیەکە چەندین لێکدانەوە هەڵدەگرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکـــانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید بەشی نۆزدە کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک یەکێکە ...