سەرەکی » کەلتوور » هەرزەکار، چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

هەرزەکار، چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لە چوارچێوەی دوو بەرگداو لە دووتووێی چەندین لاپەڕەدا رۆمانی (هەرزەکار) نووسینی دۆستۆیڤسکی و وەرگێڕانی جەوهەر مەحمود داراغا، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم رۆمانە یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان.

دۆستۆیڤسکی ئەم بەرهەمەی ساڵی
(١٨٧٤ -١٨٧٥) لەشێوەی بیرەوەریدا نووسیووە، سەرەتا بەش بەش بۆ گۆڤاری (بیرەوەریی نیشتمان)ی ناردووەو ئەو گۆڤارەیش لەژێر نــاوی ناكۆكیدا بڵاویكردۆتەوە.
دواتر دۆستۆیڤسکی بەناوی هەرزەكارەوە بۆ چاپخانەیەكی دەنێرێت و لەدوو بەرگدا چاپ دەبێت.

هەرزەكار چیرۆكی هەرزەكارێكی (١٩) ساڵانەو بیرەوەریی خۆی دەگێڕێتەوەو پەروەردەبوونی لەبەشە ناخۆیی و دوور لە دایك و باوكی خۆی، ئەم هەرزەكارە ناوی ئاركادی دۆلجۆرۆكییەو كوڕی نا شەرعیی فرسیلۆڤ-ی خاوەن زەوی و زاری كشتوكاڵییە. ئاركادی تا دێت رق ئەستوورتر دەبێت بەرامبەر بە فرسیلۆڤ و ئەوانەیشی ناوی بنەماڵەیی و باوكی لێدەپرسن راست و روون پێیاندەڵێت من زۆڵم! ئەم هەرزەكارە گەنجێكی یاخیبووەو نەرێنیانە لەنەریتەكانی كۆمەڵگەی رووسی روانیوە.

ماكار ئیڤانۆڤیتشیش كۆیلەیەك بووەو لەكێڵگەكانی فرسیلۆڤدا جوتیار بووە، بەتەمەنێكی زۆرەوە سۆفیای دایكی ئاركادیی مارە دەكات. بەڵام دواتر ئەم مێردە هاوژینەكەی خۆی دەفرۆشێتەوە بەفرسیلۆڤی خاوەن كێڵگەكە.

print

 433 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*