سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » ״ گفتوگۆكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێ بەردەوامە״

چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا یەكلابكرێتەوە

״ گفتوگۆكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێ بەردەوامە״

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: گفتوگۆكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، بەردەوامە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا یەكلابكرێتەوە.

حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: گفتوگۆكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت بەردەوامە، وتیشی: هەرچەندە تائێستا كاتەكەی دیارینەكراوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا و بەر لە پشووەكانی جەژنی رەمەزان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێ بەڕێوەبچێت.

راشیگەیاند: سەبارەت بە پشكی كورد هەریەك لە وەزارەتەكانی دەرەوە و داد یەكلاكراونەتەوە و لایەنەكانی دیكە هیچ كێشەیەكیان لەسەر ئەو پۆستانە نییە.

شایانی باسە، شەوی 6\7/5/2020، ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی بەخشییە سەرۆك وەزیرانی نوێ و 15 وەزیری كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، هەروەها وەزارەتەكانی نەوت و دەرەوە بەهۆی نەبوونی كاندید، پێنج وەزارەتی دیكەش بەهۆی رەتكردنەوەی كاندیدەكانیانەوە، بە بەتاڵی ماونەتەوە.

print

 135 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*