سەرەکی » کەلتوور » کتێبخانەکەی حەمەی مەلا کەریم، بۆتە وێستگەی پسپۆڕانی ئەدەب و ڕەخنە و فیکر و فەلسەفە و مێژوو

توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی و بەرهەمەکانی ده‌كرێت

کتێبخانەکەی حەمەی مەلا کەریم، بۆتە وێستگەی پسپۆڕانی ئەدەب و ڕەخنە و فیکر و فەلسەفە و مێژوو

ئامادەکردنی: کوردستانی نوێ

زۆر نین ئەوانەی دوای مردن و کۆچی دوایی کردنیان، جیهانێک لە بەختەوەری و ژیانێک لە ئارامی و خۆشەویستییەک بۆ مڕۆڤدۆستی، فەراهەم بکەن. هەروەها زۆریش نین ئەوانەی دوای ماڵئاواییان لە ژیان لەبری کۆشک و تەلار و باڵەخانە و سامان و داهات، یان دونیایەک کێشە و قەیران، جیهانێکی پچوک لە زەوی، بەڵام گەورە بە ناوەڕۆک بۆ ماڵ و منداڵیان بەجێدەهێڵن، ئەویش کتێبخانەیە. کتێبخانە واتە خانە و ماڵی کتێب…واتە شوێنێک بۆ پاراستنی کتێب، تا خزمەت بە هزر و ئەحڵاقی مرۆڤەکان بکات و دونیای تاریکیان بۆ ڕووناک بکاتەوە. لێرەوە کتێبخانە بۆ گەڕانەوەی تاکەکانی مرۆڤە بۆ لای کتێب و خوێندنەوە، بۆ ئەوەی تاک لە دوای تاک بە ناوەڕۆک و دەقە دەوڵەمەندەکانی ئاشنا ببێت و وەڵامی پرسیارە وەڵام نەدراوەکانی ژیانی بداتەوە. هەر لێرەوەش (حەمەی مەلا کەریم) وەک کەسایەتییەکی دیاری دونیای ئەدەب و ڕەخنەی کوردی، دوای تەمەنێک لە ژیان و تێکۆشان و گەڕان و ساغکردنەوەی چەندین دەقی گەورە وگرنگی ئەدەبی، سەرباری ئەوەی خزمه‌تێکی گەورەی بە کتێبخانەی کوردی و ئەدەبی کوردی کرد، کتێبخانەیەکی ناوازەی بۆ نەتەوە و نیشتمانەکەی و مرۆڤایەتی بەجێهێشت، تا دوای خۆی دۆستانی کتێب و هاونەتەوە و هاونیشتمانییەکانی و تەنانەت کەسانی تریش سوودی لێ ببیننن. کتێبخانەکەی کاکە حەمەی مەلا کەریمی ڕەحمەتی دوایی کۆچی دوایی خۆی، بۆتە وێستگەی هۆگرانی کتێب و پسپۆڕانی جیاجیای ئەدەب و ڕەخنە و فیکر و فەلسەفە و مێژوو. لەو وێستگەیەشدا دڵسۆزی و وەفاداری (شیرین خان)ی هاوسەری کاکە حەمەی ڕەحمەتی بەرز و پیرۆز دەنرخێنرێ، لەگەڵ (بیارەی کچی و ژینۆی کوڕی)، کە زۆر دڵسۆزانە کتێبخانە ناوازەکەی کاکە حەمەیان پاراستووە و تاک لە دوای تاک و کۆمەڵ لە دوای کۆمەڵ، پێشوازی لەو میوان و مامۆستا و ڕۆشنبیر و خوێندەوار و خوێندکارانە دەکەن، کە بۆ سەردانی ماڵبات و کتێبخانەکەی کاکە حەمە دەچنە ماڵیان، یان بۆ کاری نووسین و تویژینەوەی زانستی.
لەم بارەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر مێژوونووس و مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ باسی لەوە کرد، کە ئەو وێڕای پەیوەندی مێژوویی بە کاکە حەمەی ڕەحمەتی، دوای کۆچی دوایی بە پێویستی زانیووە سەردانی ماڵباتی کۆچکردوو بکات و لە ژیان وگوزەران وکتێبخانە ناوازەکەی کاکە حەمەی ڕەحمەتی بپرسێتەوە. ئەو وتی وەک وەفایەک بۆ کاکە حەمە و مێژووەکەی و هەوڵ تەقەلاکانی لە بواری سیاسەت و نووسیندا لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی مێژووی کۆلێجی زانستە مڕۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، بڕیار لەسەر ئەوە درا، کە یەکێک لە توێژینەوەکانی قۆناغی چوارەمی بەشی مێژوو، تایبەت بکرێ بە مێژووی ژیان و کەسایەتی کاکە حەمەی مەلا کەریمی ڕەحمەتی. بۆ ئەو کارەش سەرۆکایەتی بەش مێژوو دوای دیاریکردنی لیژنەیەکی پسپۆر لە مامۆستایانی بەشەکە خوێندکار (تانیا سدیق) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی مێژوو ڕاسپارد، تا توێژینەوەی دەرچوونی قۆناغی چوارەمی لەسەر مێژووی ژیانی حەمەی مەلا کەریم بێ. هەمان لیژنەش بۆ هەمان مەبەست بەندەیان بۆ سەرپەرشتیکردنی راسپارد. بۆ ئەو مەبەستەش بە پێویستمان زانی سەردانی شیرین خانی خێزانی و منداڵەکانی لەگەڵ خوێندکاری ناوبراو بکەین، تا بەهۆیەوە لە چەند وێستگەیەکی تایبەت و ژیانی خێزانی کاکە حەمەی ڕەحمەتی ئاشنا بین. ئێمە لەو سەردانەماندا  وەفا و ڕێز و خۆشەویستی لەڕادە بەدەری ماڵباتی کاکە حەمەی ڕەحمەتیمان بینی.ڕێنوێنیان کردین بۆ کتێبخانەکەی و بە بەشە جیاجیاکانی کتێبخانەکەدا ئێمەیان گێڕاو چەند بەرهەمێکی کاکە حەمەی ڕەحمەتیشیان پێشکەش کردین. تەنانەت ئامادەی هەموو هاوکارییەکی ئێمە بوون. لەلایەکی دیکەوە خوێندکار (تانیا سدیق) پێ وتین: زۆر خۆسحاڵ بووم، کە بەشی مێژوو ڕێگەیان پێدام لەسەر ژیان و کەسایەتی کاکە حەمە بنووسم و بیکەمە کاری توێژینەوەی دەرچوونم بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە مێژوودا. زۆریش خۆشحاڵ بووم مامۆستای دوو قۆناغی خوێندنی زانکۆیم بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر و نزیک لە کاکە حەمەی ڕەحمەتی و خێزانەکەی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی توێژینەوەکەمی گرتە ئەستۆ. هیوادارم لە ئاست گەورەیی کارەکە و بەرزی کەسایەتی کاکە حەمەی ڕەحمەتیدا بین. بۆ هەمان مەبەست شیرین خانی هاوسەری کاکە حەمەی ڕەحمەتیش پێی وتین: ئیمه زور سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو و مامۆستای سەرپەرشتیار پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر و خوێندکار تانیا سدیق دەکەین، کە ئەرکی سەرپەرشتیکردن و توێژینەوەیەکی زانکۆییان لەسەر هاوسەری کۆچکردوومدا.   زور دلخوش بووین و که میك له غه موو په ژارەیان كه م كردینەوه. هیوا داری سەركەوتو بن لەكاره كانیان و زور سوپاسیان ئه كه ین، که حەمەیان بۆ ئەو کارە هەڵبژاردوه. ئه م كاره زور چاك ئەزانم. گومانم نییە ئەگەرخوی‌ زیندوو وایه پیی‌ ئەوتن:  بۆ من چیم تا تویژینەوەم لەسەر بكەن؟ من هیچم نەكردوه شایانی‌ ئەوه بیت، کەسانیكی‌ زور هەن له من شایستەترن. ئیمه شانازیتان پێوه.
ئەكەین و له خزمەتانداین. هەچ شتیك به ئێمه بكرێت ئامادەین.  بەراستی‌ دکتۆر کەیوان ماموستایەكی‌ دلسوزە بۆ؟خویندكارەکانی، نمونەیان زور بێ.
هیوای سەركەوتنیان بۆ دەحوازین له هەموو كارەکانیاندا. ئەوەشی ماوە بوترێت، ئەیە کە دوایی کۆچی دوایی کاکە حەمە ماڵباتی ناوبراو ئەرکێکی تریان سەرباری سەختییەکانی ژیان و قەیرانی دارایی بۆ زیاد بووە، ئەویش پێشوازیکردن و میوانداریکردن و بەڕێکردنی میوانەکانی کاکە حەمەن، کە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ژیانی و سەرچاوەی پێویست، سەردانیان دەکەن. ئەوانیش بەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستی و دڵسۆزی و بەڕوویەکی خۆش کراوەوە دەستەیەک بەڕێدەکەن و پێشوازی لە دەستەیەکی تر دەکەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکـــانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید بەشی نۆزدە کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک یەکێکە ...