سەرەکی » مانشێت » كازمی:بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەت چاوەڕێی لایەنەكانم

كازمی:بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەت چاوەڕێی لایەنەكانم

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق رایگەیاند: بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت، چاوەڕێی لایەنە سیاسییەكان دەكەم.

پێشتریش حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: گفتوگۆكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت بەردەوامە،

وتیشی: هەرچەندە تائێستا كاتەكەی دیارینەكراوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا و بەر لە پشووەكانی جەژنی رەمەزان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێ بەڕێوەبچێت.

print

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*