سەرەکی » کەلتوور » دیوانی كوردستانی نوێ

دیوانی كوردستانی نوێ

شێخ نووری شێخ ساڵح

گوێ لە نووری بگرە جانا، با نەبی تووشی زیان
ئیعتیمادت قەت نەبێ، هەرگیز بەئەوزاعی جیهان
تاكو تۆ ماوی لەئازاری ئەم و ئەو دوور ئەبی
گەر نەكەی تۆ مەیلی ئازارو عەزابی ئین و ئان
یاری كۆن هەروەك شەڕابی كۆنە، تابێ چاك ئەبێ
قەت نەكەی هەرگیز بەیاری تازەوە خۆت سەرگران
صوحبەت و مەیلی موحیبانت ئەگەر لا مەطلەبە
تێپەڕیوی ئیمتیحان، هەرگیز نەكەی تۆ ئیمتیحان
ئەو ئومێدەت قەت نەبێ رازی دڵت شاراوەبێ
تۆ كە خۆت فاشی بكەی، بۆ عالەمێ رازی نیهان
لات موحەقەق بێ، بەجارێ گوم ئەكەی ئاساری خۆت
خۆت نەكەی گەر تۆ بەخوڵقی چاكە لای كۆمەڵ، عەیان
قەت غەمی ئەم دەهرە نانیشێتە سەر پەڕەی دڵت
گوێ ئەگەر نەگری لەڕێكی یا لەناڕێكی زەمان
ژینی باشت بۆ پەیابوو گەر لەسەر رویی زەمین
باڵی مەغرووری مەجوڵینە بەرەو رویی ئاسمان
دوژمنت گەر دی زەعیف و ناتەوان، مەسرور مەبە
ژینی دنیا بۆ كەسێ نامێنێ تا ئاخر زەمان
بەسییە(نووری) ئەم قسانەت وا ئەزانم ئاخری
وەك چرا بۆ سووتنی خۆت، گڕ ئەخەیتە سەر زبان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رۆمانی له‌ دایكبوونی دووه‌م

رۆمانێك ده‌توانێت وات لێبكات جارێكیتر له‌ دایك ببیته‌وه‌، له‌ دونیای ...