ئاماده‌كردنی- ئیدریس جه‌بار
ته‌نگژه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان توركیا و عیراقدا به‌هۆی به‌نداوی ئه‌لیسو-ه‌وه دروستبووه كه ده‌چێته سه‌ر ته‌نگژه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی تری عیراق كه نزیكه‌ی 30 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، بۆیه له‌ڕێی به‌گه‌ڕخستنی به‌نداوی ئه‌لیسو-ه‌وه له‌سه‌ر رووباری دیجله، ته‌نگژه‌كانی عیراق ده‌گه‌نه ئاستی “تینوو بوون”، ئه‌مه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێی عیراق هه‌وڵ نه‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ خۆلادان له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی خستنه‌گه‌ڕی به‌نداوه‌كه.
ئه‌ركی حكومه‌تی نوی
د.عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانی پسپۆڕی ئابووریی عیراق رایگه‌یاندووه: به‌گه‌ڕخستنی یه‌كه‌م تۆڕبین له‌لایه‌ن توركیاوه له به‌نداوی ئه‌لیسو، له‌سه‌ر رووباری دیجله یان وه‌ك له‌توركیا پێی ده‌وترێت مورادسو كه له توركیاوه ده‌ڕژێته عیراقه‌وه‌و كێشه‌یه‌ك نییه، كێشه‌كه له به‌گه‌ڕخستندا نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له پڕكردنی به‌نداوه‌كه و بڕینی ئه‌و ئاوه‌دایه كه دێته نێو عیراقه‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه به ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسیای راگه‌یاندووه: “رێكه‌وتنه‌كانی پێشوو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا باس له پڕكردنی به‌شێك له به‌نداوه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ربێت و به‌گه‌ڕخستنی دوو تۆربینهكه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كانی پێشوو بێت، له‌و بڕوایه‌دا نیم عیراق زیانی زۆری پێبگات، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئاوی رووباری دیجله ببڕدرێت له‌پێناوی پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌دا له‌ڕێی به‌گه‌ڕخستنی تۆربینهكانهوه، لێره‌وه زیانه گه‌وره‌كان به‌ر ئابووریی عیراق ده‌كه‌ون.
به وته‌ی مه‌شهه‌دانی، زۆر قورسه كه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی پڕكردنی به‌نداوه‌كه له‌سه‌ر ئابووریی عیراق كه‌مبكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لایه‌نێكی تری كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه عیراق تائێستاش شێوازه كۆنه‌كانی ئاودێریی به‌كارده‌هێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی نا ئابوورییانه ئاو به‌فیڕۆ ده‌دات، جا له كشتوكاڵًدا بێت یان له به‌كارهێنانی ماڵان‌دا، بۆیه ده‌بوو حكومه‌ته‌كانی پێشوو له عیراق پلانێكی دوورمه‌ودا دابنێن بۆ مه‌شقپێكردنی جووتیاران له‌سه‌ر شێواز و رێڕه‌وی كشتوكاڵی هاوچه‌رخ، چونكه له‌حاڵه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی پشكی عیراقدا له‌و ئاوه‌ی دێته نێو وڵاته‌وه، ره‌نگه ئاو به‌شی به‌كاربردنی ماڵانیش نه‌كات.
گۆڕانكارییه ئه‌رێنییه‌كان
له‌ڕووی ئاواڵاكردنی ده‌رگای دیالۆگێكی نوێ له‌نێوان عیراق و توركیا له‌باره‌ی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسو، پسپۆڕه ئابوورییه‌كه ده‌ڵێت: “ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی مسته‌فا كازمییه و ده‌كرێت حكومه‌ت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌ڵبداته‌وه له‌پێناوی زیان نه‌گه‌یشتن به ناوبانگی حكومه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، چونكه كێشه سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه ئێستا هه‌ن و ره‌نگه روو له‌م حكومه‌ته بكه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا حكومه‌تێكی راگوزه‌ره و له‌پێناوی زه‌مینه‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختدا پێكهێنراوه.
مه‌شهه‌دانی پێشیٍوایه كه چاره‌سه‌ره‌كه له‌ڕێی سه‌ردانێكی كازمییه‌وه ده‌بێت بۆ توركیا، تا گوشار دروستبكات له‌پێناوی دواخستنی پرۆسه‌ی پڕكردنی به‌نداوه‌كه و رێگرتن له دروستكردنی گوشاری ئاو له‌سه‌ر عیراق، بۆیه له‌و بڕوایه‌دایه، لایه‌نی توركیا به‌ده‌م داخوازییه‌كانه‌وه دێت و ره‌نگه زستانی داهاتووش بارانێكی زۆر ببارێت و ببێته مایه‌ی پڕكردنی به‌نداوه‌كان له عیراق و توركیا.
گه‌وره‌ترین به‌نداو
به‌نداوی ئه‌لیسو به گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌سه‌ر رووباری دیجله داده‌نرێت كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و نزیكه له سنووره‌كانی عیراقه‌وه و ته‌نیا 65 كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه دووره، درێژیی به‌نداوه‌كه 1820 مه‌تره و به‌رزاییه‌كه‌ی 135 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 2 كیلۆمه‌تره، رووبه‌ری حه‌وزه‌كه‌ش به 300 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌نداوه‌كه له حاڵه‌تی پڕبوونی ته‌واوه‌تیدا، نزیكه‌ی 20.93 بلیۆن مه‌تر چوارگۆشه ئاوده‌گرێت كه پڕۆژه‌یه‌كی كههرۆئاوییه له‌سه‌ر رووباری دیجله.
پلانه شكستخواردووه‌كان
لای خۆیه‌وه عه‌بدولقادر نایل شرۆڤه‌كاری سیاسی عیراقی ده‌ڵێت: ئاشكرایه سیاسه‌تی ئاو له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له عیراق و هیچ پلانێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره حكومییه‌كانه‌وه نه‌بووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان و دامه‌زراندنی عه‌مباری ئاو كه ده‌كرێت ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ رووباری دیجله و فورات كه عیراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و به رێژه‌ی 100% پشتیان پێ ده‌به‌ستێت له‌ڕووی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوی كشتوكاڵ و خزمه‌ت به به‌ردوامبوونی ژیان ده‌كه‌ن له‌وڵاتدا.
نایل به (سپۆتنیك)ی روسی رایگه‌یاندووه، كاره‌كه هه‌ر به وه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو درێژه‌ی كێشاوه بۆ به‌ئامانجگرتنی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات بۆ به‌كارهێنانی راسته‌وخۆ بۆ ئاوه‌ڕۆ، وێڕای به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی رووبار و زێیهكان كه ده‌ڕژێنه عیراقه‌وه، به هه‌مان شێوه هه‌ندێك له سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان پشپێوی وڵاتیان قۆستۆته‌وه و یاساكانی سامانه ئاوییه‌كانیان نهخۆستۆتهگهڕو ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی ته‌لار و ڤێللای گه‌وره له‌سه‌ر رۆخی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات، وێڕای دروستكردنی رێستۆرانت و گازینۆ له‌سه‌ر كه‌ناری رووباره‌كان كه بوونه‌ته مایه‌ی دابڕینی به‌شێكی گه‌وره‌ی شوێنی رووباره‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات.
تاوانه‌كانی دژ به رووباره‌كان
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه پێیوایه، تاوانێكی تریش هه‌یه كه ده‌رهه‌ق به رووباری دیجله كراوه، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و زێیانه‌ی كه ژماره‌یان ده‌گاته 42 و ده‌ڕژێنه نێو رووباره‌كه‌وه له‌ڕێی سنووره هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، رێڕهوییان له‌ناوخۆی ئێران‌دا گۆڕدراون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كارئاسانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه‌یه.
هه‌واڵی به‌گه‌ڕخستنی تۆربینهكانیش له‌سه‌ر به‌نداوی ئه‌لیسو له‌لایه‌ن توركیاوه، هه‌واڵێكی گورچكبڕه بۆ گه‌لی عیراق، به تایبه‌تی كه ئێمه له‌نێو وه‌رزی هاوینداین، وێڕای ئه‌وه‌ی عیراق رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووریی گه‌وره بۆته‌وه كه وزه‌ی كاره‌باش له ئێران ده‌كڕێت، توركیا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پرۆسه‌ی پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌ی دواخست، به‌ڵام نه حكومه‌ته‌كان و نه وه‌زاره‌تی سامانه ئاوییه‌كان پلانێكیان دانه‌نا بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئاو بۆ گه‌لی عیراق كه ببێته مایه‌ی به‌رگرتن له‌و زیانانه‌ی كه له‌كاتی پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌دا له‌لایه‌ن توركیاوه به عیراق ده‌گات.
كاریگه‌رییه كاره‌ساتباره‌كان
به بۆچوونی عه‌بدولقادر نایل، حكومه‌ت هیچ پلانێكی نییه بۆ به‌دوورگرتنی عیراق له كاریگه‌رییه كاره‌ستباره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، ده‌زانیین گه‌لی عیراق كه‌م ئاوه، وێڕای بوونی دوو رووباره‌كه، به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاریی ئاو به‌شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی بۆ ماڵه‌كان و هاووڵاتیان، ئیتر ده‌بێت كاره‌ساته‌كه چه‌ند گه‌وره‌بێت كاتێك رووباری دیجله ئاوی لێ ده‌بڕێت و زیان به رووباری فورات ده‌گات؟ به‌تایبه‌تی كه پارێزگاكانی باشوور و به تایبه‌ت به‌سره و ناسریه و میسان ئاویان لێ ده‌بڕێت، ئه‌وا ته‌نگژه‌یه‌كی ته‌ندروستی زۆر گه‌وره رووده‌دات، به‌هۆی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، چونكه ئاو زیانه ژینگه‌ییه‌كان له‌سه‌ر دانیشتووان كه‌م ده‌كاته‌وه، لێره‌وه ئێمه ده‌كه‌وینه به‌رده‌م كاره‌ساتێكی داهاتوو كه ره‌نگه تینوێتی و برسێتی لێ بكه‌وێته‌وه و ببێته مایه‌ی داڕمانی ته‌ندروستی له سایه‌ی ده‌سته‌وستانی حكومه‌ت و ئابوورییه‌كی داڕوخاودا، هه‌روه‌ها نه‌بوونی چاره‌سه‌ر، چونكه هیچ چاره‌سه‌رێك نییه جگه له‌وه‌ی توركیا بڕیاری پڕكردنی به‌نداوه‌كه دوابخات و به‌زه‌ییه‌كی به گه‌لی عیراقدا بێته‌وه!
سه‌ره‌تاكانی به‌نداوه‌كه
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری (ئه‌لموسته‌قبه‌ل) بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان له عیراق له‌لایه‌ن محه‌مه‌د كه‌ریم حاقانییهوه ئاماده‌كراوه، به‌نداوی ئه‌لیسو سه‌ره‌تاكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1990، به‌رله‌وه‌ی هه‌ندێك له پشتیوانكارانی دروستكردنی به‌نداوه‌كه پاشه‌كشه بكه‌ن كه بووه مایه‌ی نوقمبوونی شاری حه‌سه‌ن كیفی مێژوویی و راگواستنی زیاتر له 78 هه‌زار هاووڵاتی، هه‌ڵمه‌تی راسته‌قینه‌ی دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌ش له‌ساڵی 2010 ده‌ستیپێكرد، دوای به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئنرتزی نه‌مسایی، توركیاش پێیوایه به‌نداوه‌كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر عیراق نییه، چونكه رێگه به تێپه‌ڕوونی ئاوی رووباره‌كه ده‌دات به‌و پێیه‌ی پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی كههرۆئاوییه و مه‌ترسیی له‌سه‌ر پشكی ئاوی عیراق دروست ناكات و بڕی پێویستی ئاوی رووباری دیجله ده‌ڕژێته عیراق و بنیاتنانی به‌نداوه‌كه‌ش زیان به ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق ناگه‌یه‌نێت.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، له ساڵی 2007دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شاری ئه‌نتالیای توركیا بۆ وه‌زیره‌كانی سامانه ئاوییه‌كانی وڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان سازكرا كه بریتین له: توركیا و عیراق و سوریا، و قسه له‌سه‌ر خواستی توركیا كرا بۆ بنیاتنانی به‌نداوه‌كه له‌سه‌ر رووباری دیجله، عیراق لای خۆیه‌وه ئه‌و جۆره پڕۆژانه‌ی ره‌تكرده‌وه، له ساڵی 2008 بابه‌ته‌كه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریاوه حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند: به‌نداوه دروستكراوه‌كانی سه‌ر رووباری دیجله، زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی تر ناگه‌یه‌نن.
لایه‌نی توركیا له‌وبڕوایه‌دایه، هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات رووباره نیشتمانییه‌كانی ناوخۆن و له‌و رووباره نێوده‌وڵه‌تییانه نیین كه له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باسكراون، پێیوایه به‌خشینی سیفه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات له‌حاڵه‌تێكدا ده‌بوو رووباره‌كان هاوبه‌ش بوونایه له سنووره‌كانی نێوان توركیا و عیراق، به‌و واتایه‌ی سنووری جیاكه‌ره‌وه بوونایه له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر واقیعی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ناسه‌پێت، بۆیه توركیا مافی خۆیه‌تی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی به‌نداوه‌كان له‌سه‌ر رووباره‌كانی دروستبكات، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بیرۆكه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ئاو باس ده‌كرێت كه به‌ڕوونی له بانگه‌شه‌ی تۆركۆت ئۆزال سه‌رۆكی كۆچكردووی توركیادا بینرا، كاتێك رایگه‌یاندبوو كه مافی وڵاته‌كه‌یه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ریی داهاته ئاوییهكانیدا بگرێت و بنیاتانی به‌نداوه‌كانیش له‌سه‌ر رووباری دیجله نه‌كرێنه هۆكارێك بۆ دروستكردنی ته‌نگژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بگره هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتی وه‌ك دوو رووباری نیشتمانی ناوخۆیی دانابوو نه‌ك رووباری نێوده‌وڵه‌تی، “رووبار ناكرێت ببێته نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر نه‌بێته خاڵێكی سنووریی له‌نێو دوو ده‌وڵه‌ت، یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك، بۆیه توركیا به مافی خۆی داده‌نێت هه‌ڵسوكه‌وت به چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی داهاته ئاوییهكانییهوه بكات، چۆن به گونجاوی aده‌بنێت به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی”.
487 جار بینراوە