سەرەکی » راپۆرت » ‫دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی لیبیا‬ لە چەند لێدوانێکدا

‫دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی لیبیا‬ لە چەند لێدوانێکدا

قاھیرە‬، ‫یادگار عەلی

*عەقیلە ساڵح سەرۆکی پەرلەمانی لیبیا رایگەیاند: ھەر دەستوەردانێکی سەربازیی میسر لە لیبیا شەرعییە و لەڕێگەی دەسەڵاتی گەلەوە ڕێگەی پێدراوە، بۆیە ھەرکات ھێڵی سرت و جفرە بەزێنرا، میسر مافی ئەوەی ھەیە بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی بکات.‬

‫*وەزیری دەرەوەی ئیتالیا سەردانی تەرابلوسی کرد و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی ویفاق باسیان لەئاسۆکانی ھاریکاریی ھاوبەشی نێوان ھەردوولا و دوا پەرەسەندنەکانی بارودۆخی لیبیا و دۆسێی کۆچبەرانی نایاسایی و یەکخستنی تواناکان بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو دیاردەیە کرد.‬

‫*وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لە پێویستی دەستھەڵگرتنی تورکیا و روسیا لەناردنی چەک بۆ لیبیا کردەوە.‬

‫*سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی: پێشوازی لە بانگەوازی قاھیرە دەکەین کەلەلایەن سەرۆکی میسرەوە بۆ چارەسەری تەنگژەی لیبیا ڕاگەیەنرا، ھەروەھا ھەوڵەکانی سەرۆکی جەزائیر بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە ناکۆکەکانی ململانێکانی لیبیا لەسەر یەک مێزی گفتوگۆی سیاسی، بەرزدەنرخێنین.‬
‫-داوای دەستبەجێ وەستاندنی شەڕ و دەرچوونی ھەموو ھێزە بیانییەکان دەکەین و لەگەڵ پەنابردنین بۆ چارەسەری سیاسی بۆ تەنگژەی لیبیا.‬

‫*سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا رایگەیاند: بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دەستپێشخەریی میسر بۆ چارەسەری ئاشتیانەی تەنگژەی لیبیا نین. ئێمە لەڕووی سەربازییەوە کۆنترۆڵی زۆر شوێنمان کردووە و دەستووری لیبیا رێگەنادات دەسەڵات و چەک لەدەستی ھۆزەکان بێت و ئەو ئەرکە تەنھا لەئەستۆی دەسەڵاتی شەرعیی ھەڵبژێردراودا دەبێت.‬

*سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا رایگەیاند: پشتیوانی لە ھەڵوێستی سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی تونس دەکەین کەدەستوەردانی دەرەکی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا رەتدەکەنەوە.. پێویستە شەڕ رابگیرێت و گفتوگۆی سیاسی لەبەر رۆشنایی کۆنگرەی بەرلین و راسپاردەی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چارەسەری سیاسی بکرێت، چونکە دەستوەردانی دەرەکی کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و لێکترازان لەنێوان گەلی لیبیادا فراوانتر دەکات.‬

*ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند:‬ دەبێت دەست بە سەروەری و سەربەخۆیی لیبیاوە بگیرێت.‬
‫-پاراستنی ئاسایشی خاک و یەکێتیی لیبیا.‬
‫-رەتکردنەوەی ھەر جۆرە پیلانێک بۆ دابەشکردنی لیبیا.‬
‫-ھەموو شێوەکانی دەستوەردان لە کاروباری لیبیا رەتدەکەینەوە.‬
‫-چوونەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان و چەتەچەکدارەکان لە لیبیا و ھەڵوەشاندنەوەی میلیشیا چەکدارەکان.‬

print

 221 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*