سەرەکی » کەلتوور » دیوانی كوردستانی نوێ

دیوانی كوردستانی نوێ

حاجی قادری كۆیی

بە قسەی بێ سەروپا، تاڵی مەكە لەززەتی خۆت
بێ موبالات مەسووتێنە چرای فیكرەتی خۆت
حاڵە نەقدینەیە، موستەقبەل‌و مازی پەشمە
بێ ئەمەل سەرفی مەكە سیم‌و زەڕی فورسەتی خۆت
ئەی سولەیمانی زەمان! ئاخری دەی گێڕییەوە
بە حیكایەت وەكوو خۆت سەڵتەنەت‌و حیشمەتی خۆت
من بە پەیغام‌و بە قاسید موتەسەللی نابم
تاكوو بانگم نەكەیە بارەگەهی حەزرەتی خۆت
وەرە ئەی دڵ بەسیە، بیدە سەگانی دەری یار
دڵەكەی كوت كوتی من یا جگەری لەت لەتی خۆت
زوڵفی سەد دەفعە گوتی: خانە خراب ڕووی مەدەرێ!
حەیفە بەربادی مەكە شانی من‌و شەوكەتی خۆت
بۆچی یارانی وەتەن دڵ دەشكێنی «حاجی»؟
«ظاهرا» ناچیەوە تۆ، باسی مەكە غوربەتی خۆت

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکـــانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید بەشی نۆزدە کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک یەکێکە ...