سەرەکی » هەمەڕەنگ » داوای راگرتنی نمایشی فیلمە نوێکەی دەکات

داوای راگرتنی نمایشی فیلمە نوێکەی دەکات

دوای تەواوبوونی سەرجەم کارەکانی فیلمە نوێکەی بەناوی (أشباح أوروبا) و بڕیاری نمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکانی میسر، خانمە هونەرمەندی لوبنانی (هەیفا وەهبی) داوای لە سەندیکای نواندن و میوزیکی میسر کردووە نمایشی ئەو فیلمە رابگرن. ئەم داوایەی هەیفا وەهبی دوای ئەوە دێت کە ئەم خانمە هونەرمەندە پێشتر رایگەیاندبوو لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەی فیلمەکە کێشەی هەیەو کۆمپانیاکە ئەو بڕە پارەیەیان نەداوەتێ کە پێشتر رێککەوتوون لەسەری.

هەر لەمبارەیەوە سەرۆکی لیژنەی سەندیکای نواندن و میوزیکی میسر بەدەم داوکەی هەیفا وەهبییەوە چووەو بڕیاریداوە نمایشکردن و بڵاوکردنەوەی فیلمی (أشباح أوروبا) رابگرێت.

شایانی باسە لە فیلمی (أشباح أوروبا)دا جگە لە هەیفا وەهبی هەریەکە لە (ئەحمەد فیشاوی، ئەروا جەودە، مستەفا خاتر) و چەندین هونەرمەندی تر رۆڵ دەبینن و (محەمەد ساقی) دەرهێنەرێتی.

print

 255 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*