سەرەکی » هەمەڕەنگ » واڵت دیزنی دەست بەکارەکانی دەکاتەوە

واڵت دیزنی دەست بەکارەکانی دەکاتەوە

پێگەی هۆلیود ریپۆرتەر بڵاویکردۆتەوە دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە ماوەیەکی زۆر شاری هونەریی (واڵت دیزنی) دەرگاکانی داخراو کارەکانی راوەستا، بڕیاردراوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەپەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییەکانی دەستپێبکاتەوەو گەشتیارانیش دەتوانن سەردانی بکەن.

شایانی باسە لەم شارە هونەرییەدا کە وەک هاوینەهەوارێک وایە، جگە لە ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنان، چەندین شوێنی گەشتیاری بوونی هەیە لەوانە: باخچەی ئاژەڵان و باخچەی گەورەی سەرنجڕاکێش و چەندین شوێنی تر کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.

print

 151 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*