سەرەکی » مانشێت » لێدوانی لێپرسراوانی هه‌رێم و به‌غدا: چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور

لێدوانی لێپرسراوانی هه‌رێم و به‌غدا: چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور

راپۆرتی کۆتایی هه‌فته‌

لێپرسراوانی هه‌رێم و به‌غدا ته‌ئکید له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌م لێدوانانه‌ش پوخته‌ی هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ک له‌ لێپرسراوانی به‌غداو هه‌رێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکانە‌ که‌ تێیدا جه‌خت له‌ پێویستی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌.

سه‌رۆک کۆمار: چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تیى بۆ کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار: یه‌کخستنى هه‌وڵه‌کان به‌ ئاڕاسته‌ى گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تیى بۆ کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.

سه‌رۆکى هه‌رێم: هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: هه‌رێمى کوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌یه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق: چاره‌سه‌ری کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور

مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق: چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.

سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم: دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه‌ به‌ ئامانجى چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: دانوستانه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدرال به‌رده‌وامه‌ به‌ ئامانجى چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتن له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.

* هه‌رێمى کوردستان له‌ گفتوگۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێک که‌ ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى تێدا پارێزراو بێت.

جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم: گفتوگۆکان به‌‌رده‌‌وام ده‌‌بن تا ئه‌‌وکاته‌‌ى ده‌گه‌ینه‌ رێکه‌وتنێکى گشتگیر

قوباد تاڵه‌‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: گفتوگۆکان به‌‌رده‌‌وام ده‌‌بن له‌‌گه‌‌ڵ حکومه‌‌تى عیراق تا ئه‌‌وکاته‌‌ى ده‌گه‌ینه‌ رێکه‌وتنێکى گشتگیر بۆ چاره‌‌سه‌‌رکردنى کێشه‌‌ هه‌‌ڵپه‌‌سێردراوه‌‌کان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم: گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتنێک که‌ ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى تێدا پارێزراو بێت

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ گفتوگۆکان به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتنێک که‌ ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى تێدا پارێزراو بێت.

نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: هه‌ردوولا هانده‌ده‌ین به‌رده‌وام بن له‌ گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر

خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عیراق پشتگیریى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: هه‌ردوولا هانده‌ده‌ین به‌رده‌وام بن له‌ گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر.

*ئاماده‌ین بۆ هاوکاریکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ بۆ گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتنێکى گشتگیر و بنه‌ڕه‌تى و درێژخایه‌ن که‌ جێى ره‌زامه‌ندیى هه‌ردوولا و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو هاووڵاتیانى عیراقدا بێت.

وته‌بێژى حکومه‌تى عیراق: گفتوگۆکان به‌رده‌وامن

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى حکومه‌تى عیراق: گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان وه‌ک کیانێکى ده‌ستوورى به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ى چه‌ندین پرسى هه‌ڵپه‌سێردراو.

*ده‌ستوور ده‌بێته‌ بنه‌ماى چاره‌سه‌رکردنى هه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستاندا.

*سه‌ردانى وه‌فده‌کان له‌هه‌ردوولاوه‌ به‌رده‌وامن به‌ ئامانجى چاره‌سه‌رکردنى سه‌رجه‌م کێشه‌کان، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور.

*ئێمه‌ له‌ به‌غدا جگه‌ له‌ گفتوگۆ هیچى دیکه‌مان نییه‌، هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌کان له‌ کوردستان بڕوایان به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌.

به‌م نزیکانه‌ وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌ کوردستانى نوێ-ى راگه‌یاند: بڕیاره‌ به‌م نزیکانه‌ وه‌فدى باڵاى دانوستانکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکات.

وتیشی: ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردوولا و چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانه‌ له‌پێناوى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا “هێشتا کاتى سه‌ردانه‌که‌ دیارینه‌کراوه‌”، به‌ڵام ته‌ئکیدیکرده‌وه‌ “سه‌ردانه‌که‌ به‌م نزیکانه‌ ده‌بێت”، وتیشی: له‌هه‌ردوولاوه‌ ئاماده‌یى و ویستى راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان.

print

 333 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*