سەرەکی » وەرزش » پاتریك ماهۆمیس بووە خاوەنی گرانترین بۆند لە مێژووی وەرزشدا

پاتریك ماهۆمیس بووە خاوەنی گرانترین بۆند لە مێژووی وەرزشدا

پاتریك ماهۆمیسی ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی ئەمریكی بۆندەكەی لەگەڵ تیپی كانساس سیتی چیڤز بۆ ماوەی 10 ساڵ نوێ كردەوە و لە رێگەیەوە بووە خاوەنی گرانترین بۆند لە مێژووی وەرزشدا.

سەرۆكی دەستەی كارگێڕی ئەو تیپە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە گەیشتونەتە رێككەوتن لەگەڵ ئەستێرەی یەكەمی تیپەكەیان بۆ ئەوەی بۆندێكی درێژخایەنی لەگەڵ ئیمزا بكەن و بۆندەكەشی بە ساتێكی گرنگ لە داهاتوو تیپەكە ناوبرد.

كلارك هانت لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە دوای ئەوەی چەند وەرزێك بەر لە ئێستا پاتریك پەیوەندی پێوەكردون ئاستی زۆر پێشكەوتووەو بووەتە یەكێك لە باشترینەكانی جیهان و خاوەنی كەسایەتیەكی گرنگیشە بۆیە خۆشحاڵن كە توانیان مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر یەكلایی بكەنەوە.

هەرچەندە لە بەیاننامەكە باس لە لایەنی دارایی بۆندەكە نەكراوە و تەنها ئاماژە بەوە دراوە كە گرانترین بۆندی وەرزشییە بەڵام زۆرینەی سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە داوە كە بڕی پارەی بۆندەكە 503 ملیۆن دۆلارە بەمەش ئەو یاریزانە بووەتە خاوەنی گرانترین بۆند لە مێژووی وەرزش بە گشتی.

print

 123 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*