سەرەکی » مانشێت » بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت پەخشی NRT دەستیپێكردەوە

بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت پەخشی NRT دەستیپێكردەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێكی رەسمی فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیریی سەبارەت بە راگرتنی پەخشی كەناڵەكانی‌ NRT هەڵوەشاندەوە‌و بڕیاریدا سەرلەنوێ كەناڵەكە دەست بەپەخشی ئاسایی بكاتەوە.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ 27/12/2017، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەبارەی دەستپێكردنەوەی پەخشی كەناڵەكانی‌ (NRT)یەوە دەركردو بەگوێرەی بڕیارەكەش، فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ژمارە (5071) لە 26/15/2017ی هەڵوەشاندەوەو بڕیاریدا بە دەستپێكردنەوەی پەخشەكە لەڕۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە.
لە ناوەڕۆكی بڕیارەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لەبەر رۆشنایی یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35ی ساڵی 2007 ‌و لەسەر بنەمای ئازادیی رۆژنامەگەریی ‌و ئازادیی رادەربڕین بڕیارەكە دراوە.
لەبڕیارەكەی قوباد تاڵەبانیدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە پێویستە كەناڵەكانی NRT پابەندی خۆیان دەرببڕن بە یاساو ڕێنماییە كارپێكراوەكان لەهەرێمی كوردستان بەڕەچاوكردنی بارودۆخی هەرێم و ڕێزگرتن لە بنەماكانی كاری ڕۆژنامەگەریی و ئەرك و پیشەی ڕۆژنامەنوس و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتیی و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و لەڕووی تەكنیكیشەوە ئامێری (TELEPORT) لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە كارپێكراوەكانی وەزارەتی رۆشنبیریدا بەكار دەهێندرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*