سەرەکی » کەلتوور » مەستی فیلم یادی رۆژی جیهانیی سینەما دەکاتەوە

مەستی فیلم یادی رۆژی جیهانیی سینەما دەکاتەوە

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 28/12/2017 لەسینەما سالم کۆمپانیای مەستی فیلم لە ڕۆژی جیهانی سینەمادا ئێوارەیەکی هونەریی ڕێکدەخات بۆ ئەوەی فیلمسازانی کوردیش بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی بتوانن لەو ڕۆژەدا لەگەڵ بینەرانی خۆیان ئاشنا بن.
لەم ئێوارەیەدا مەستی فیلم سێ فیلمی کوردی سینەماکار (دانا کەریم) وەک سیناریست و دەرهێنەر نمایشدەکات، کە لە سێ قۆناغی جیاوازدا بەرهەمی هێناوە.
هەروەها بە بەشداریی چەندین هونەرمەند ئێوارە ئاهەنگێک سازدەکرێت.

سپی و ڕەش
گێڕانەوەی چیرۆکی دوو جیهانی جیاوازە کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا بوونی هەیە، باس لە نا دادپەروەری و خۆسەپاندن ئەکات لەلایەن گرووپێکی دەسەڵاتدار کە ئەیانەوێت هەموو جوانییەکانی مناڵ و جیهانە پاکیزەکەی گەمارۆ بدەن.

ئەم فیلمە ساڵی ٢٠١٢ بەرهەم هاتووە.

یەکەمین چیرۆک
ساتە وەختی ڕاپەڕینی کورد لە باشوری کوردستان و نمایش کردنی کارەکتەری کورد وەک بوونەوەرێکی لێبووردە، کە سەرەڕای زوڵم و زۆری هێزی داگیرکەر و جینۆساید کردنی نەتەوەیەک بەلام تاکی کورد ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی ڕەت دەکاتەوە و جاریکی تر ژیانیکی نوی دەست پێ دەکاتەوە .

ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەم هاتووە.

دوورگەی مرواریی
کچە مروارییەکانی نیشتیمان، بەرەنگاری هێزە تاریکەکان ئەبنەوە کە لە مێژووی نزیک و دووردا چەندەها جار هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردیان داوە، کچە شەڕڤانەکان توانیان بەرگری لە نیشتیمان و لە سەرجەم جیهان بکەن، گێڕانەوەی چیرۆکی هەستانەوە و ئیرادەیە ، لە بەرامبەر هێزێکی دوا کەوتوو .
ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠١٦ بەرهەم هاتووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گوندی‌ فه‌قێ‌ مسته‌فا له‌ ئامێزی‌ ئه‌نفالدا

بارام سوبحی‌ تاڵه‌بانی‌ گوندی‌ فه‌قێ‌ مسته‌فا به‌ دووری‌ بیست كیلۆمه‌تر ...