سازان كه بنه‌مای هه‌موو هه‌نگاوێكی دروست و ته‌ندروسته، بۆ هه‌موو قۆناغێك گرنگه و هیچ دۆخێكی پڕ ده‌سكه‌وتیش به‌بێ سازان نایه‌ته پێش، چونكه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه نزیكیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان پڕ به‌ها و پێویسته و له زۆر قۆناغ و وێستگه‌ی گرنگیشدا، كاتێك جه‌مسه‌ره‌كانی باشوور له ده‌وری ته‌نها مێزێك كۆبوونه‌ته‌وه، ده‌سكه‌وتی گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌ده‌ستهاتوون. بێگومان ئه‌م هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه‌كه‌شی له رابردوودا بینراوه، كه ته‌نها ماڵوێرانی به‌دوادا هاتووه و كوردیش له سایه‌ی ئه‌م ماڵجیاییه كه زۆرجار بووه به قه‌ده‌ر و كورد نه‌یتوانیوه لێی ده‌رباز بێت، ته‌نها زیاندمه‌ندی ناو كۆی رووداوه‌كان بووه.
كه‌واته ئاوێنه‌ی مێژوو پێمان ده‌ڵێت كه نزیكیی لایه‌نه‌كان پێویستییه و دووركه‌وتنه‌وه‌ش له یه‌كتری، له زیان زیاتری لێشین نابێت، كه‌واته ده‌بێت بپرسین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م سازانی نیشتمانی چین و بۆچی سازان نابێته نه‌خشه‌ڕێی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان؟
ره‌نگه به‌شێكی گرنگی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه بێت، كه لایه‌نێكی دیاریكراوی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجیه‌تی له‌سه‌ر مێزی سازان ده‌سكه‌وته حزبییه‌كانی بكاته ئه‌وله‌ویه‌ت، ئه‌وه‌نده ئامانجی نه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و داهاتووی هه‌رێم و ئه‌زموونی حوكمڕانییهكهشی وه‌ك خاڵی ده‌سپێك و كۆتایی گفتوگۆكان ببێته ئه‌وله‌ویه‌ت. له راستیدا ئه‌مه رێك لای یه‌كێتی پێچه‌وانه‌یه و ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه كه یه‌كێتی زۆرجار له ئاستی خواسته‌كانیدا نه‌رمی نواندووه، كه به داخه‌وه ئه‌مه بۆ هه‌موو كات هه‌ر به زیان بۆ یه‌كێتی ته‌واو بووه، به‌ڵام هه‌رگیز گوێی به‌مه نه‌داوه و بۆ داهاتووش یه‌كێتی هه‌ر سازان و به‌رژوه‌ندیی گشتی شاڕێی هه‌نگاوه‌كانی ده‌بێت، به‌ڵام له راستیدا بۆ ئه‌و ئامانجه گرنگه، یه‌كێتی پێویستی به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كانی تر و به‌تایبه‌تیش پارتی هه‌یه، چونكه هه‌موو هه‌نگاوێكی هاوئامانج به ته‌نها به لایه‌نێك سه‌ركه‌وتوو نابێت.
پێویستیی سازان، گرنگی یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كان، ئه‌و دروشمه به‌رده‌وامانه‌ن كه هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان هه‌میشه ده‌یڵێنه‌وه، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌وه‌ی خه‌می قووڵی ئه‌و یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ی بێت، به ته‌نها یه‌كێتییه و هه‌ڵوێسته‌كانیشی له ئاستی باشوور و به‌شه به‌زۆر دابڕێنراوه‌كانی نیشتمانیش ئه‌و راستییه زیاتر ده‌سه‌لمێنێت، كه یه‌كێتی چه‌نده كاری گرنگی له‌پێناوی یه‌كێتی و یه‌كده‌نگی لایه‌نه‌كان كردووه.
له رۆژانی رابردوودا یه‌كێتی جارێكی تر ئه‌و په‌یامه‌ی به هه‌مووان گه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی سازانن و ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێن، ده‌كرێت ببنه پشتیوان و شه‌ریك و به‌شداری پڕۆژه‌ی یه‌كڕیزیی، ئه‌مه‌ی یه‌كێتی له رۆژانی رابردوو كردی و له چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا چه‌ندین جاری تر كاری بۆ كردووه و بۆ داهاتووش وه‌ك نه‌خشه‌ڕێ كاری له‌سه‌ر ده‌كات، لوتكه‌ی هه‌ڵوێست و خه‌می ئه‌و حزبه‌یه بۆ داهاتووی هه‌رێم، كه هه‌مووان ده‌زانن ئاست و قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كان چه‌ند گه‌وره‌ن و دوور نییه جارێكی تر كورد و ئه‌زموونه‌كه‌شی بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات، تێگه‌یشتنه له ئاستی ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ی ساڵانێكه به ده‌وری بازنه‌ی خواسته‌كانی كورددا ده‌خولێته‌وه و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی گونجاو ده‌كات، گونجاوی كات و ده‌رفه‌تی پێویستیش سه‌ره‌تا و ده‌سپێكه‌كه‌ی دۆخی ناجێگیر و دووری ئه‌و لایه‌نه كوردستانییانه‌یه، كه راگری ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردن له باشوور، كه به داخه‌وه ئێستا وه‌ك پێویست یەکڕیزیی به‌دی ناكرێت و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی ناسكدا گوزه‌ر ده‌كات و نزیكیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئێجگار گرنگ و پێویسته، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت، بێگومان ئاستی مه‌ترسییه‌كانیش زیاتر ده‌بن، به گه‌وره‌بوونی مه‌ترسییه‌كانیش، ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم زیاتر به‌ره‌و كه‌ناری نائارام ده‌چن، كه هه‌مووان وه‌ك یه‌ك تیایدا زیاندمه‌ند ده‌بن و هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش نییه دوای ئه‌مه كورد ده‌رفه‌تی سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی تری نوێی هه‌بێت.
348 جار بینراوە