سەرەکی » هەمەڕەنگ » دەست دەکەنەوە بە کارە هونەرییەکانیان

دەست دەکەنەوە بە کارە هونەرییەکانیان

دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر هونەرمەندی دیاری سینەمای جیهان (تۆم هانکس) و (ریتا ویلسۆن)ی هاوسەری تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون، ئێستا ئەم ژن و مێردە سینەماکارە بەتەواوەتی چاکبوونەتەوەو مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان لەسەر ناماوە بڕیاریاندوە دەستبکەنەوە بەکارە هونەرییەکانیان و ژیانیان ئاسایی بکەنەوە.

لەمبارەیەوە (ریتا ویلسۆن) رایگەیاندووە: دوای تووشبوونمان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ تۆم هانکس-دا ماوەیەکی ناخۆشمان بەڕێکرد، بەڵام ئێستا تەندروستیمان باشە و دەمانەوێت بچینەوە دۆخی پێش کۆرۆنا، هەڵبەتە ئەمەش بەوەی کە پابەندین بەڕینماییە تەندروستییەکانەوەو وامان لێهاتووە کە بەکارهێنانی ماسک وەک ئەوە وایە رۆژانە دووجار ددانەکانمان بشۆین.

print

 161 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*