سەرەکی » ئابووری » بەستنەوەی كارەبای عیراق بە وڵاتانی كەنداوەوە

بەستنەوەی كارەبای عیراق بە وڵاتانی كەنداوەوە

وەزارەتی كارەبای عیراق وردەكاریی ئەو رێكەوتنەی ئاشكراكرد كە عیراق ئیمزای كردووە دەربارەی هاوردەكردنی وزەی كارەبا لەوڵاتانی كەنداوەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، پێدەچێت ئەو پڕۆژەیە لەماوەی ساڵێكدا یان زیاتر جێبەجێ بكرێت.

لەوبارەیەوە، ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند: قۆناغی یەكەمی ئەو رێكەوتنە بریتییە لە دابینكردنی 500 میگاوات كارەبا بۆ پارێزگای بەسرە لەڕێگەی هێڵی گواستنەوەی وزە لەكەنداوەوە لەگەڵ دروستكردنی وێستگەیەكی هێڵگۆڕكێ 400 كەی ڤی لەفاو.

روونیكردەوە، رێكەوتنەكە كۆمەڵێك پابەندی خستۆتە ئەستۆی لایەنی عیراق و بەشێك لە پابەندی خستۆتە ئاستی كەنداو و عیراق لەسەدا هەشتای ئەو پاندییانەی جێبەجێكردووە.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق راشیگەیاند، رێكەوتنی بەستنەوەی كارەبای عیراق بە كەنداو ئاسانكاریی زۆر و ئامادەیی گەورەی تێدایە بۆ دابینكردنی كارەبا و دەبێتە هۆی باشتربوونی دۆخی سیستمی كارەبای نیشتمانی بە تەواوەتی.

print

 151 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*