سەرەکی » هەمەڕەنگ » گەرمیان په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دایكی ئه‌نفال لادرا

گەرمیان په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دایكی ئه‌نفال لادرا

سەرلەبەیانی رۆژی 23/7/2020 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان. له‌مه‌راسیمێكدا کە لەناحیه‌ی رزگاری بەڕێوەچوو، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكەر‌ی دایكی ئه‌نفال لادرا.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، سرووه‌ محه‌مه‌د ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، دواتر سه‌ڵاح كوێخا له‌ وته‌یه‌كیدا، تیشكی خسته‌سه‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفال و وێرانكردنی دێهاته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لێره‌دا كۆبوینه‌ته‌وەو له‌ كه‌شێكی ئازادانه‌ لەناحیه‌ی رزگاری په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دایكی ئه‌نفال لاده‌ده‌ین، رۆژانێك ئه‌م شوێنه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس وه‌ك زیندانێكی گه‌وره‌ به‌كارهێنراوه‌و زۆرترین كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌.هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئاسۆس جاف هه‌ستاوه‌ به‌ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌.

دواتر، هونه‌رمه‌ند ئاسۆس جاف کە پەیکەرەکەی دروستکردووە، باسی له‌ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ كرد و رایگه‌یاندو وتی: ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵ بووم کە ئه‌وه‌م پێ بڕاوه‌ په‌یكه‌رێك بۆ دایكی نه‌وه‌ی ئه‌نفال دروستبكه‌م و له‌ ناحیه‌ی رزگاری و ناوجه‌رگه‌ی ئه‌نفال دابنرێت، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌كه‌م هاوكارم بوون له‌ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌.

لە puk میدیاوە

 

print

 171 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*