سەرەکی » هەمەڕەنگ » پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی mtv

پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی mtv

خەڵاتی mtv بەیەکێک لە خەڵاتە گرنگەکانی بواری میوزیک دادەنرێت و ساڵانە لەمەراسیمێکدا کە هەرجارەو لەوڵاتێکی ئەوروپی بەڕێوەدەچێت، دەبەخشرێتە باشترینەکانی گۆرانی و میوزیک.

بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەو خۆپارێزی و مانەوەی گۆرانیبێژە جیهانییەکان لەماڵەکانی خۆیاندا جیاواز لەساڵانی رابردوو بەشی (باشترین گۆرانی وتن) لەکاتی خۆکەرەنتینەکردندا بۆ ئەم خەڵاتە زیادکراوە.

پاڵێوراوەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (MTV Video Music Awards) زۆرن، لەسەرەوەی لیستەکەدا ناوی هەریەکە لە(ئاریانا گراندی، لیدی گاگا، بیلی ئیلیش، زا ویکند) هەیەو ئەم چوار گۆرانیبێژە بەناوبانگە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ڤیدیۆکلیپ.

شایانی باسە بڕیارە دابەشکردنی خەڵاتەکانی mtv رۆژی 30/8ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

print

 141 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*