سەرەکی » زانست » داهێنانی مادەیەك ژینگە لە پلاستیك و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن رزگار دەكات

داهێنانی مادەیەك ژینگە لە پلاستیك و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن رزگار دەكات

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان

زانایانی هیند و بەریتانیا ماددەیەكیان داهێناوە كە جگە لە دووبارە بەكارهێنانەوەی پلاستیك، ژینگەش لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن ڕزگار دەكات.

زانایانی هیند و بەریتانیا ماددەیەكی نانۆیی كونیلەداریان داهێناوە كە دەتوانێت گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بگۆرێت بۆ ووزەی گەرمیی و خاشاكە پلاستیكییەكان بكاتەوە بە ماددەی كیمیایی.
بەگوتەی گۆڤاری(Nature Communications)گەرمبوونی جیهانیی كە بە هۆی قەتیسبوونی گەرمای گۆی زەوی و پیسبوونی ژینگە بەو خاشاكانەی كە شینابێتەوە، لە گرنگترین كێشەكانە كە بە هۆی چالاكیی مرۆییەوە دروست دەبێت بووەتە جێگەی گرنگیپێدانی زانایان لە هەموو جیهاندا.

هەر لەم چوارچێوەیەشدا زانا كیمیازانەكانی پەیمانگای(تاتا)بۆ توێژینەوەی بنەڕەتیی لەهیند بەهاوكاریی زانایانی زانكۆی (توتنگهام)ی بەریتانیی ماددەیەكیان داهێناوە كە سەر بە ترشە ڕەقەكانەو دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە گاز و خاشاكە زیانبەخشەكان.

ترشە ڕەقەكانیش بە یەكێك لە هاندەرە بەهێزەكان دادەنرێت بۆ هەندێك پرۆسەی تەكنەلۆژیی كە دەتوانێت جێگەی ئەو ترشە شلانە بگرێتەوە كە زیانیان هەیە بۆ ژینگە.

ئەو جۆرە ماددەیە لە شكاندنی هایدرۆكاربۆنات و شیكردنەوەی خاشاكی پلاستیكیی و گۆڕینی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بۆ وزەی گەرمیی بەكار دەهێنرێت.

زۆربەی ترشە ڕەقەكانیش، ئاوێتەی ئەندامیین و هەندێك كانزای سروشتیش هەیە كە هەمان خاسییەتیان هەیە، لەوانە (زیولیتی بلووریی) كە بە یەكێك لە ترشە ڕەقە پتەوەكان دادەنرێت، هەوەها یەكێكی تر لەو ترشانە سلیكاتی ئەلەمنیۆمی نا بلوورییە كە ترشییەكەی كەمە، بەڵام خاسیەتێكی بەرزی كونیلەداریی هەیە.
هەربۆیە ئەو زانایانە سەرنجیان خستووەتەسەر چۆنییەتی داهێنانی ماددەیەك كە ڕادەی ترشییەكەی زۆر بەرز بێت كە ئەویش زیولیتە و كونیلەی زۆربێت وەك سلیكاتی ئەلمنییۆم و لەوەشدا سەركەوتوو بوون و توانیویانە ماددەیەك دابهێنن كە ئەو خاسییەتانەی هەبێت و ناویان ناوە(زیولیتی نابەلووریی) كە ئاوێتەیەكە لە هەردوو ماددەی زیولیتی بەلووریی و سیلیكاتی ئەلمەمنێۆمی نابلووریی.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو تیمە هاوبەشەر، لەسەر بنەمای زیولیتی نابلوریی تەكنەلۆژیایەك دروست دەكەن بە بەكارهێنانی ترشیی ڕەق كە هاندەرێكی باشیی شیكردنەوەیە و لە یەك كاتدا خاشاكی پلاستیكیی شیدەكاتەوە و گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنیش شیدەكاتەوە جۆرە ماددەیەكی هایدرۆجینی دروست دەكات كە دەبێتە ماددەی خاوی پیشەسازییە كیمیاوییەكان و بەرهەمهێنانی ووزە.

سەرچاوە: نۆڤۆستی

print

 67 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*