سەرەکی » ئابووری » ریزبەندی عیراق لەبارەی ئازادی ئابوورییەوە

ریزبەندی عیراق لەبارەی ئازادی ئابوورییەوە

رێکخراوی (هێرتیج)ی ئەمریکی کە ئاستی ئازادی ئابووریی وڵاتان دیاریدەکات، لە ریزبەندییەکی نوێیدا دەریخستووە عیراق 181هەمین وڵاتە لەڕووی ئازادی ئابوورییەوە، ئەمەش لەکۆی 186 وڵات.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوەکە کە بۆ ئەمساڵ بڵاویکردۆتەوە، تەنیا پێنج وڵات لەڕووی ئازادی ئابوورییەوە لە عیراق خراپترن کە ئەوانیش لیبیا، لیختنشتاین، سۆماڵ، سوریاو یەمەنن.

لە ریزبەندییەکەدا سەنگافورە لەپلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە کە لەئازادی ئابووریدا پێشەنگەو رێژەی 89.4 %ی بۆ دانراوە، لەدوای ئەویش هەرێمی هۆنگ کۆنگ دێت کە رێژەی 89.1ی بۆ دیاریکراوە، نیوزلەنداش لەپلەی سێهەمدایە بە رێژەی 84.1 %.

رێکخراوەکە یاساکانی خاوەندارێتی، دەستپاکی حکومەت، کراوەیی بازاڕەکان بۆ بازرگانیکردن و وەبەرهێنان بە پێوەرەکانی ئازادی ئابووریی وڵات دادەنێت.

print

 101 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*