ئاراز عه‌بدولڕه‌حمان
دیموكراسی وه‌ك سیستمێكی سیاسی گرنگ له سه‌ده‌ی پینجه‌می پێش زاین له یۆنانی كۆن تائێستا چه‌ندین قۆناغی گرنگی بڕیوه و له سه‌ده‌ی 18 وه تا ئێستا چه‌ندین توێژینه‌وه و كتێب له‌باره‌یه‌وه نووسراوه، هه‌ندێك له بیرمه‌ندانیش بۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌م چه‌مكه هه‌بووه، وه‌ك سیستمێكی حوكمكردن له كات و شوێنی جیاوازدا.
به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت كاتێك (وینستۆن چه‌رچڵ) خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م چه‌مكه ده‌كات و ده‌ڵێت: «دیموكراسی له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی سیستمه‌كانی تردا خراپترین هه‌ڵبژارده‌یه«، كه‌واته ئه‌گه‌ر رژێمی فاشیستی و تۆتالیتارییه‌كان نه‌بوونایه، ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ده‌بوو به چاوێكی سه‌نگین له دیموكراسیمان بڕوانیبایه.
خهوشهكانی دیموكراسی هێنده زۆرن كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی زۆری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌وردی نه‌خرێته ژێر هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێریكردنه‌وه، (ئه‌نتوانی كیدینز) چه‌مكی به دیموكراتیزه‌كردنی دیموكراسی داهێنا، كه پێیوایه ده‌بێت دیموكراسی بهدیموكراتیزه بكرێت له‌ڕووی نه‌هێشتنی سهنترالیستی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی كه‌مینه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ئازادییه‌كانی تاك و سه‌ربه‌خۆبوونی ئابووریی تاك.
كه‌واته ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئازادت نه‌بوو، قسه‌كردن له‌سه‌ر دیموكراسی ته‌نها ده‌بێت به دروشمی سه‌ر كاغه‌ز و لافیته‌كان، چونكه دیموكراسی زاده‌ی كۆمه‌ڵگه و تاكی هۆشیاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانه یاخود چه‌ند ساڵ جارێك مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای تاك.
كاتێك دیموكراسی مافی هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێكجار گۆڕینی سیستمی سیاسی له‌ڕێگه‌ی راپرسییه‌وه به‌خه‌ڵكی ده‌به‌خشێت، ئیتر ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌و كه‌سانه نامێنێته‌وه كه بیرمه‌ندی سیاسین و ده‌توانن بڕیاری دروست و نادروست یان بڕیاری عه‌قڵانی و ناعه‌قڵانی لێك جودا بكه‌نه‌وه، بۆیه له‌وكاته‌دا له‌بری عه‌قڵ و هۆشمه‌ندی، ته‌نها هه‌ست و سۆز بڕیار ده‌دات و بیرمه‌ندێك و جووتیارێك وه‌ك یه‌ك مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت.
هەڵبژاردن، عەقڵ و هۆشمەندیی یان سۆز
(جون لوك) پێیوایه عه‌قڵ و هۆشمه‌ندی له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ست و سۆزدایه و دواجار ناسنامه‌ی كه‌سێتی دیاریی ده‌كه‌ن، كاتێك باس له مافی ده‌نگدان ده‌كات، لایه‌نگری مافی ده‌نگدانی یه‌كسان نییه بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان، چونكه پێیوایه هه‌رگیز كۆیله‌یه‌ك یان كرێكارێك ناتوانێت به‌سه‌ربه‌ستی و هۆشمه‌ندانه به پێچه‌وانه‌ی ئاغاكه‌ی یان خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ده‌نگ بدات.
كه‌واته ئه‌گه‌ر دیموكراسی بابه‌تێك بێت له‌باره‌ی بڕیاردانی عه‌قڵانی، ئه‌وا هه‌رگیز ناگونجێت مافی ده‌نگدانی یه‌كسان به هه‌موو كه‌سێك ببه‌خشرێت، یان هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ مافێكی بڕیاردان به‌هه‌موو كه‌سێك نه‌ده‌درا، چونكه هه‌میشه و زۆرجار راپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان وابه‌سته‌ن به بڕیاری سیاسی و ئابوورییه‌وه، بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌م پرسانه زانیاریی ئه‌وتۆیان نییه، یاخود هه‌شیانبێت زۆر ساده و سه‌ره‌تایین، بۆیه جێگه‌ی گومانه زۆرینه‌ی خه‌ڵك بتوانن بڕیارێكی سیاسی یاخود ئابووریی دروست سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌یان بده‌ن، هه‌رچه‌نده له كهمپهینهكان كه‌سانی شاره‌زا ئه‌م پرسانه بۆ خه‌ڵك روون بكه‌نه‌وه، هێشتا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌نگ ده‌ده‌ن و بڕیاره‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، توانای لێكدانه‌وه‌ی دروستی ئه‌م پرسانه‌یان نییه، ته‌نها له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ست و سۆزه‌كانیان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له راپرسیی بریكستدا بایۆلۆژیستی بریتانی (ریچارد داوكینز) وتی: «زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بریتانیا له نێویشیاندا خۆم، هه‌رگیز نه‌ده‌بوو له گشتپرسیدا پرسمان پێ بكرێت، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێشینه‌ی له بواری زانستی ئابووریی و سیاسی‌دا نییه« داوكینز پێیوابوو ئه‌م گشتپرسییه وه‌ك ئه‌وه‌بوو گشتپرسییهكی نیشتمانیان كردبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا بیردۆزه‌كانی ئه‌نیشتاین راست بوون یان نا؟ چونكه دواجار زۆرینه‌ی خه‌ڵك هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به ئه‌نیشتاین و بیردۆزی رێژه‌یی نییه.
هه‌ربۆیه هه‌میشه گشتپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یوه‌ندییان به هه‌ست و سۆزی ده‌نگده‌ره‌وه هه‌یه تا عه‌قڵ و هۆشمه‌ندییان، بۆیه ده‌بینین كه ئایكۆنێكی فاشیلی سۆشیال میدیا له هه‌ڵبژاردندا له مامۆستایه‌كی به‌شی یاسای زانكۆ ده‌نگ زۆر زیاتر ده‌هێنێت.
دەنگدانی گشتی، رەخساندنی دەرفەت بۆ هەندێک کەسی نەشیاو
ده‌بینین له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست تائێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی رژێمه سیاسییه‌كان به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاویان ناوه، خه‌ڵكی نوێنه‌ره‌كانیان له رێگه‌ی ده‌نگدانی گشتی دیاری ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌تێكی زیاتر بۆ كه‌سایه‌تییه بێنرخه‌كان فه‌راهه‌م بووه تا بگه‌ن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
هه‌روه‌ها له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شێكی زۆر له سێكته‌ره سیاسی و ئابووریی و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانیش له ته‌واوی جیهاندا له ده‌ستی كه‌سانی ریاكار و ئه‌و پاڵهونانهدان كه سۆسیال میدیا گه‌وره‌یان ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌سانی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م سێكتهرانهدابن و خزمه‌ت بكه‌ن.
بێگومان زۆربه‌ی هۆكاری ئه‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاره‌كانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك.
هه‌روه‌ك چیرۆكه‌كه‌ی نووسه‌ری میسری (عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد) و مۆنۆلۆگیستی كۆمیدی میسری (مه‌حمود شكۆشكۆ) كاتێك گفتوگۆیه‌ك ده‌كه‌وێته نێوانیان، شكۆشكۆ پێیوایه خه‌ڵكی له‌و زیاتر كۆده‌بنه‌وه تا عه‌قاد، له‌وه‌ڵامدا عه‌قاد ده‌ڵێت: با شكۆشكۆ له‌به‌رێكی مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره بووه‌ستێت و كچه سه‌ماكه‌رێكی نیمچه رووت لهبهرهكهی تر، بزانه خه‌ڵكی بۆلای كامیان زیاتر ده‌ڕوات؟ كتومت ئه‌م چیرۆكه ره‌وشی هه‌ڵبژاردن و راپرسیمان پێده‌ڵێت، به‌تایبه‌تی له‌نێو میلله‌تانی دواكه‌وتوو و ناهۆشمهنددا.
بۆیه هه‌رگیز نابێت پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسسازه‌كان بخرێته به‌رده‌ستی زۆرینه‌ی خه‌ڵك تا بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن.
(رۆبه‌رت میشێل) سه‌باره‌ت به دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی پێوایه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌شدارده‌بن له بنیاتنانی بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی، له‌كۆتاییدا ده‌یده‌نه ده‌ست چه‌ند كه‌سێكه‌وه تا ببن به خاوه‌نی ئه‌و بینایه و بیبه‌ن به‌ڕێوه، هه‌روه‌ها پێیوایه دواجار ئه‌و كه‌سانه به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه پێشه‌وه و ده‌بن به كه‌سانی تۆتالیتا‌ر و تاكڕه‌و و پێیوایه دیموكراسی دواجار به تاكڕه‌ویی كۆتایی دێت، چونكه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه دیاریكران بۆ به‌ڕێوه‌بردن، كه‌سانی بێ نرخ بوون. پاش ئه‌م بۆچوونانه‌ی میشێل كه له‌ساڵی 1911 له دوتوێی كتێبێك به‌ناوی (الاحزاب السیاسیه) نووسی، پاش دوو ده‌یه له‌و ئه‌ڵمانیای میشێلهدا (ئه‌دۆڵف هیتله‌ر) له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های گرته‌ده‌ست، و ئه‌و خه‌وشی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه له هیتله‌ره‌وه تا ئه‌ردۆغان له توركیا درێژه‌ی هه‌یه، بۆیه ده‌بینین دیموكراسی باشترین سیستمه كه كه‌سانی بێ‌نرخ و بیر چه‌وت له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن بگه‌ن به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها، ئه‌ویش له رێگه‌ی جووڵاندنی هه‌ست و سۆزی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه.
ئێستا پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه چاوێك به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕینه‌وه، به‌تایبه‌تی پاش پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق، چ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و چ ئه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
به‌بۆچوونی ئێمه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كێك بووه له رووداوه بێ سه‌روبه‌ره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه مێژوو نووسیوێتییه‌وه، كه تێیدا یاریی به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی كرا بۆ داپۆشینی ده‌یان شكستی سیاسی و ئابووریی و یاسایی، كۆمیدیای ئه‌م راپرسییه له‌وه‌دابوو كه پرسیار له میلله‌تێك كرا كه سه‌ده‌یه‌ك له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا خه‌باتی كردووه و خوێنی لێچۆڕاوه، ئایا سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت یان نا؟ كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وابوو كه داوا له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌یه‌ك كه به‌ره‌و پاریس ده‌ڕوات بكه‌یت ئایا له پاریس بنیشینه‌وه یان بڕۆین به‌ره‌و ئه‌فریقای باشوور؟ له‌كاتێكدا ئه‌م پرسه ده‌بوو له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه به‌رته‌سكه‌كان و دواتر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و راپرسیهمان بینی.
ئایکۆنەکانی میدیا و سۆشیال میدیا
هه‌روه‌ها زۆرباش ئه‌وه تێبینی ده‌كه‌ین كه لیستی كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران چ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی سیاسیی دروست كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به بۆچوونی ئێمه ئاستی سیاسی و یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانی دابه‌زاندووه (كه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راسته)، وه‌كو ده‌ڵێن په‌رله‌مان هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه، خه‌ڵكی له رێگه‌ی ده‌نگدانی لیستی كراوه‌وه ده‌نگ به كه‌سانی نه‌شاره‌زا و ئایكۆنه‌كانی میدیا و سۆشیال میدیا ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به هۆشمه‌ندانه ده‌نگ بدات ئه‌وا كه‌سانێك هه‌ن هه‌رگیز ناتوانن بچنه په‌رله‌مانه‌وه تا مامۆستایه‌كی ئه‌كادیمیستی زانكۆ كاندید بێت یاخود نووسه‌رێكی خاوه‌ن بیر‌و مه‌عریفه كه دڵنیام ئه‌م حاڵه‌ته له ته‌واوی لیسته‌كاندا هه‌بووه و ئاراسته‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران وا له لیستی حزبه سیاسییه‌كان ده‌كات زیاتر به‌دوای پاڵه‌وانه‌كانی میدیا و سۆشیال میدیادا بگه‌ڕێن و لیستهكانیانی پێ پڕبكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كوردستان و په‌رله‌مانه‌كه‌ی له پشێویی سیاسی به‌دوور بگرین، ئه‌وا ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕدرێت له لیستی كراوه‌وه بۆ لیستی داخراو تا كه‌سانی شاره‌زا و به‌توانا بتوانن بگه‌ن به په‌رله‌مان و ئه‌و ده‌زگایه له‌و پاشاگه‌ردانی و نه‌مانی هه‌یبه‌تی سیاسییه بپارێزرێت هه‌روه‌ك هه‌وڵی به‌دیموكراتیزه‌كردنی دیموكراسی بده‌ین كه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن و شۆڕبكرێنه‌وه بۆ خواره‌وه و سیستمی لامه‌ركه‌زیی جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رچاوه:
*نظام التفاهة.. ألان دونو.
*21 وانه بۆ سه‌ده‌ی 21 .. یوڤال نوح هه‌راری.
*رێگای سێهه‌م بنیاتنانه‌وه‌ی سۆسیال دیموكرات.. ئه‌نتۆنی گایدینز.
135 جار بینراوە