سەرەکی » هەواڵ » كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبەخش به لوبنان دەستی بەكارەكانی كرد

كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبەخش به لوبنان دەستی بەكارەكانی كرد

دوێنێ كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبەخش بۆ پشتیوانیكردن له لوبنان، له رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوه دەستی بەكارەكانی كرد.

له دەستپێكی کۆنفرانسەکەدا، ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی لوبنان له بەرەنگاربوونەوەی لێكەوتەكانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت.

ماكرۆن جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی به دەمەوەهاتنی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوه یەكگرتووەكان. وتیشی: تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت قەیرانه ئابووری و سیاسییەكانی ئەو وڵاتەی ئاڵۆزتر كردووە.

ماكرۆن دووپاتیشیكردهوه، كه پێویسته هاوكارییەكان راستەوخۆ بگەیەنرێنه هاووڵاتیان له ناو خاكی لوبناندا.
روونیشیکردەوە: ئەو كۆمەكه داراییەی كۆكراوەتەوه، سەرەتایەكه و پێویسته هاوكارییەكان بۆ لوبنان بەردەوام بن تاوەكو بتوانێت ئاژاوه و پشێوییەكان تێپەڕێنێت. هەروەک هۆشداریدا لەوەی كه ئاژاوه و پشێوی له لوبنان، كاریگەری لەسەر ناوچەكه دەبێت.

 197 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*