سەرەکی » زانست » ئەڵمانیا:تاكسی فڕیوی بێ شۆفێر تاقیكرایەوە

ئەڵمانیا:تاكسی فڕیوی بێ شۆفێر تاقیكرایەوە

ئەندازیارانی ئەڵمانیا یەكەمین تاكسی فڕیوی بێ شۆفێریان تاقیكردەوەو تاقیكردنەوەكەشیان سەركەوتوو بوو
ئەو تەكسیی فڕیووە بێ شۆفێرە كە لە فرۆكەیەكی درۆن دەچێت ناوی(CityAirbus)ی لێنراوە، بە هۆی(4) پەروانەی بەهێزەوە بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە و توانای هەڵگرتنی (٤)سەرنشینی هەیە و دەتوانێت بە خێرایی (120)كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بە ئاسماندا بفڕێت.

لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی(Travel and Leisur)ی ئەڵمانیی بڵاویكردووەتەوە، ئەو تاكسییە بە كارەبا كاردەكات وهیچ پێویستی بە فرۆكەوان یان شۆفێر نییە، بەڵكو لە دوورەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، هەر بۆیە یەكێك لە مەرجەكانی بەكارهێنانی تاكسییەكە پابەندبوونە بە دووریی نێوان تاكسییەك و یەكێكی تری هاوشێوەی لە ئاسماندا.

دیزاینەرانی تاكسییەكەش ئەوە دەخەنە ڕوو یەكێك لە لایەنە باشەكانی ئەو تاكسییە ئەوەیە هیچ دەنگەدەنگێكی لێوە نایەت و بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و دەتوانرێت بۆ حاڵەتی كتوپڕ و لە ناكاو بەكاربهێنرێت بۆ ئەو شارانەش گونجاوە كە جەنجاڵیی سەر شەقامەكان و دروستبوونی خنكانی هاتوچۆ بووەتە مایەی بێزاریی هاوڵاتیان.

هەر ئەو ئەندازیارانە ئەوەیان بە دوور زانی كە تاكسییەكە بتوانێت گەشتی نێوان شارەكان بكات، چونكە جۆرێك دروستییانكردووە كە دەتوانێـت مەودای كورت ببڕێت هەموو گەشتێكیشی 15 خوولەك دەخایەنێت.

سەرچاوە: علوم والتكنولوجیا

print

 227 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*