سەرەکی » وەرزش » دیگۆ سیمیۆنی تووشی كۆرۆنا بووە

دیگۆ سیمیۆنی تووشی كۆرۆنا بووە

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رایگەیاند دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەكە توشی نەخۆشی كۆرۆنا بووەو دوپاتیشی كردۆتەوە راهێنەرە ئەرژەنتینەكە تەندروسای باشە.

ئەتلەتیكۆ رایگەیاند سیمیۆنی هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی نییە بەڵام بۆ پاراستنی گیانی هەمووان خۆی لە ماڵەوە كەرەنتین كردوە.

ئەتلەتیكۆ لەیەكەم هەفتەی خولی ئیسپانیا یاری ناكات كە بەهۆی بەشداری لە چامپیۆنس لیگ یارییەكەی دواخراوە.

یانەكە رایگەیاندوە دوای پشكنین بۆ سەرجەم یاریزان و راهێنەران و فەرمانبەران دەركەتووە سیمیۆنی هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19یە.

یانەكە ئاماژەی بەوە داوە سیمیۆنی لە ماڵەكەی كەرەنتینە دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ چاودێری دەكرێت و لە رۆژی 2 شەممەی پێشووەوە هیچ كەسێكی نەبینیوە.

بەهۆی ئەمەش سیمیۆنی ناتوانێت لەیەكەم یاری یانەكە لە خولی ئیسپانیا سەرپەرشتی یانەكەی بكات.

لە ئەتلەتیكۆ پێشتر 5 یاریزانی یانەكە توشی كۆرۆنا بوون كە پێكهاتون لە رینان لۆدی و ئەنخێل كۆریا و سیمی ڤێرسالیكۆ و دیگۆ كۆستا و سانتیاگۆ ئەریاس و بەشێوەیەكی گشتیش تا ئێستا لە خولی ئیسپانیا 60 یاریزان توشی نەخۆشیەكە بوون.

print

 85 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*