سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەركوك شانۆگەریی كورسییەكان نمایش كرا

كەركوك شانۆگەریی كورسییەكان نمایش كرا

نوسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد

بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بینەران و دۆستانی شانۆ، لەگەڵ جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكان، رۆژی 22/9/2020، شانۆگەریی كورسییەكان لەسەنتەری رۆشنبیریی كەركوك بەسپۆنسەری نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان نمایشكرا.

دەربارەی شانۆییەکە نەژاد نەجم-ی دەرهێنەر، بەكوردستانی نوێی وت: دوای دابڕانێكی زۆر لەكاری شانۆیی بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، خۆشبەختانە توانیمان شانۆگەریی كورسییەكان نمایش بكەین كە نوسینی یۆژین یۆنیسكۆیەو لەسینۆگرافیاو دەرهێنانی بەندەیە، هەریەك لەهونەرمەندان خاتوو هەوار فارس، هونەر شەوقی، هادی جوانڕۆ، مستەفا بەكر، رۆڵ لەشانۆگەرییەكەدا دەبینن.

شانۆیی كورسییەكان باس لەخێزانێكی دوو كەسی دەكات كە ئەویش ژن‌و پیاوێكە، لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە كە هەموو ئەوروپا تووشی جەنگ‌و وێرانكردن بووە لەداخی ئەم هەموو نەهاتمەتیانە كە بەسەریان هاتووە چونەتە دوورگەیەك.

 161 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*