سەرەکی » هەواڵ » لاهور شێخ جەنگی پێشوازیی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق دەكات

لاهور شێخ جەنگی پێشوازیی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق دەكات

ئێوارەی ئەمرۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە مارتن هووس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق وەفدێکی هاورێی.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق پیرۆزبایی لە لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ هەڵبژاردنی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لای خۆیەوە لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بۆ بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرە کرد و رایگەیاند یەکێتی بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕی و توانرا کۆنگرەی نوێبوونەوە بەسترێت و یەکێتییەکی نوێ بێتە ئاراوە، ئێستا یەکێتی بە پەیڕە و پڕۆگرام و پەیکەربەندیەکی نوێوە هەنگاو دەنێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا لاهور شێخ جەنگی ڕوانین و هەڵوێستەکانی خۆی لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند گرتنە بەری دیالۆگ و زمانی هاوبەش تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان و رێکەوتنێکی گشتگیر لە نێوان هەردوولادا بە رەچاوکردنی دەستوور.

لاهور شێخ جەنگی پشتیوانی خۆی و حزبەکەی دوپاتکردەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامیی لە عیراقدا و رایگەیاند” یەکێتیی وەک هێزێکی سیاسی سۆشیال دیموکرات هەمیشە فاکتەرێک بوە بۆ بەردەوامی پرۆسەی سیاسیی و چەسپاندنی ئارامیی و ئۆقرەیی لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا و لەسەر ئەو سیاسەتەش بەردەوامدەبێت.”

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە وەک دوو هیزی سەرەکی لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوامن لەسەر بیروراگۆڕینەوە و گەیشتن بە لێکگەیشتنی هاوبەش لەبارەی کۆی پرسەکان، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە تێروانینی جیاوازیان لەسەرە.

لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند” وەک یەکێتی دەمانەوێت شەریک و هاوبەشێکی راستەقینەبین لە حکومەتدا و بەشداربین لە هەموو جومگەکانی حکومرانیدا و بنەمای شەفافیەت لە داهات و سەرچاوەکانیشدا رەچاوبکرێت”

لە کۆتایی دیدارەکەدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق سوپاسی تێڕوانینە واقیعی وهەڵوێستەکانی لاهور شێخ جەنگی و یەکێتی کرد کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی و هاوڵاتیان دەکات.

 215 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*