سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار گه‌یشته‌ کوێت

سەرۆك كۆمار گه‌یشته‌ کوێت

سەرۆك كۆمار گه‌یشته‌ کوێت بۆ به‌شداری لە پرسه‌ی میر سەباح جابر ئەحمەد سەباح و ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ میر نواف ئه‌حمه‌د سه‌باح و گه‌لی کوێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/١، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بە سەرۆکایەتیی وەفدێک گەیشتە كوێت كە پێكهاتبوو لە ھەریەک لە وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە و وەزیری پلاندانان و نوێنەرانی هێزە سیاسییەكان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ماتەمینی و سەرەخۆشیكردن لە شێخ نەواف ئەحمەد سەباح میری دەوڵەتی کوێت، بۆ كۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح.

سەرۆك كۆمار بەناوی گەلی عیراق و بەتایبەتی خۆی، هاوخه‌می قووڵی گەیاند بە میری دەوڵەتی كوێت و تەواوی کەسوکاری شێخ سەباح و گەلی كوێت بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو میر سەباح ئەحمەد سەباح، كە ژیانی خۆی تەرخانكرد بۆ خزمەتكردنی گەلەكەی و ناوچەكە.

سەرۆك بەرهەم هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی نیشاندا بۆ ئەم كۆستە گەورەیە و داوای لە پەروەردگاری مه‌زن كرد كە دەوڵەتی كوێتی برا بپارێزێت و كۆچكردووش بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و سەبووری و دڵنەوایش بە گەلی كوێت ببەخشێت.

سەرۆك کۆمار رایگەیاند: ناوچەكە بە دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی و جیهانیش برایەكی مەزنیان لەدەستدا كە هەمیشە لە خەمی مرۆڤایەتیدا بوو سوریش بوو لەسەر رەتكردنەوەی جیاوازییەكان و هێنانەدی ئاشتی و پێكەوەیی لە ناوچەكەدا.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پەیوەندیی برایانەی هەردوو گەل و وڵات و سوربوونی عیراقیش بە گەل و سەرۆك و حكومەتی عیراق نیشاندا لە پێناوی هەنگاونان بەرەو پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە بەرەو هاریكاریی زیاتر لە سەرجەم بوارەكاندا كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەل بكات و بەهای هاریكاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە ناوچەكەدا بچەسپێنێ‌.

 179 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*