سەرەکی » وەرزش » دووه‌م گرێبه‌ستی بارسا

دووه‌م گرێبه‌ستی بارسا

یانه‌ی‌ بارسێلۆنای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئیمزاكردنی دووه‌م گرێبه‌ستی راگه‌یاند كه‌ یاری مینای به‌رگریكاری یانه‌ی‌ پالمێراسه‌.
دوای گفتوگۆیه‌كی دوورو درێژ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ پالمێراس دواجار یانه‌ی‌ بارسێلۆنا له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ مینا سه‌ركه‌وتوو بوو کە یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی خۆی رایگه‌یاند مینا بووه‌ته‌ یاریزانی نوێی یانه‌كه‌و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكیش ئه‌و یاریزانه‌ به‌ راگه‌یاندنه‌كان هانده‌رانیش ناسێنرا.
سه‌رۆكی یانه‌ی‌ پالمێراسیش پێش ئه‌وه‌ی‌ بارسا رای بگه‌یه‌نێت رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی‌ بۆ بارسێلۆنا دوپات كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بڕی پاره‌ی بۆنده‌كه‌ی‌ 11 ملیۆن و 800 هه‌زار یۆرۆیه‌.
بارساش دوپاتی كردۆته‌وه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ یاری مینا تا هاوینی 2023 ده‌بێت و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌شی 100 ملیۆن یۆرۆیه‌.
به‌مه‌ش یاری مینا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزانی كۆڵۆمبی له‌مێژووی یانه‌ی‌ بارسێلۆناو به‌پێی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش مینا ژماره‌ 24 ده‌پۆشێت كه‌ پێشتر جیریمی ماتیۆ له‌به‌ری ده‌كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*