سەرەکی » ئابووری » ئابووری ژاپۆن 21 % بەرز دەبێتەوە

ئابووری ژاپۆن 21 % بەرز دەبێتەوە

داتا رەسمیەكانی ئاشكرایان كردووە، ئابووریی ژاپۆن لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە‌و بەرێژەی لەسەدا 21 گەشەی كردووە، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە 40 ساڵی رابردوودا تۆماریكردووە.

بەپێی داتاكانی حكومەتی ژاپۆن، لە مانگەكانی حوزەیران تا ئەیلولی ئەمساڵ، ئابووریی وڵاتەكەیان، كە سێیەم هێزی ئابووریی جیهانە، بەرێژەی لەسەدا 21 گەشەی كردووە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی هەناردەو زیادبوونی ئاستی بەكارهێنانی ناوخۆیی بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرچەندە ئابووری ژاپۆن بەو ئاستە بەرزە گەشەی كردووە، بەڵام تائێستاش نەگەیشتۆتە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

داتاكان ئەوەشیان خستۆتەڕوو، كە لەسەر بنەمای ساڵانە كۆی بەرهەمی ناوخۆی ژاپۆن لەسەدا پێنج زیادیكردووە، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لە دوای ساڵی 1980وە تۆماریكردووە. ئەوەش لە كاتێكدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكەوتەكانیەوە لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا ئابووریی ژاپۆن بەرێژەی لەسەدا 29 پاشەكشەی كردبوو.

 44 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*