سەرەکی » ئابووری » عیراق 136 تریلیۆن دیناری پێویستە

عیراق 136 تریلیۆن دیناری پێویستە

خالد بەتاڵ وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی‌و خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانەوە، كاری جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان‌و گەشەپێدانی ئابووری لەبەردەم مەترسی راوەستاندایەو عیراقیش بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژانە پێویستی بە تەرخانكراوی دارایی 136 تریلیۆن دینار هەیە.

وتیشی: «هێشتا ئەو شایستە داراییەی پێویستە بە بەڵێندەران بدرێت دەگاتە تریلیۆنێك و 800 ملیار دینارو بەمنزیكانەش حكومەت بەنیازە رێژەی سەدا 50ی شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكات.

ئاشكراشیكرد، ئێستا لە وەزارەتەكەیان دوو ستراتیژیەتی پەیڕەو دەكەن كە یەكەمیان بۆ بواری وزەیەو دووەمیشیان تایبەتە بە ئاسایشی خۆراك و ئێستاش بەڕێژەی سەدا 40 كاركردن لە پڕۆژەكانی بواری نەوت و وزەی كارەبادا بەردەوامەو دەشزانین رێژەی سەدا 30ی ئەو وزە كارەبایەی لە پڕۆژەكان بەرهەمدێت بەهەدەر دەڕوا و لەدەست دەچێت، بۆیە كار بۆ چاككردنی ئەو كەرتە دەكەین.

روونیشیكردەوە، یاسای ئیدارەدانی دارایی ناڕوونی پێوەدیارە لە دیاریكردنی رۆڵ و دەسەڵاتەكانی وەزارەتی پلانداناندا.

 488 جار بینراوە