تێكدان و له‌ناوبردنی جوانییه‌كانی سروشتی كوردستان
43
هه‌ر كه‌سێك گوندنشین نه‌بێت یاخود زوو به‌زوو سه‌ردانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و گونده‌كان نه‌كات و له سروشتی گونده‌كان به‌تایبه‌ت و سروشتی كوردستان به گشتی ورد نه‌بووبێته‌وه، یان كه‌سێك له خه‌می سروشت و پاراستنی جوانی سروشت نه‌بێت، نازانێت سروشتی كوردستان له لایه‌ن كه‌سانی نابه‌رپرس و دژ به جوانی چۆن شێوێنراوه و جوانییه‌كه‌ی ون كراوه و ده‌ستكاری ئه‌و جوانییه كراوه. ئه‌مه‌ش پێچه‌اونه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاگایی و به‌یاننامه و ڕێككه‌وتننامه و جاڕنامه جیهانیانه‌یه كه له جیهاندا و هه‌ر له كۆنه‌وه بۆ پاراستنی ژینگه و مانه‌وه‌ی جوانی سروشت پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كراوه.
له باشووری كوردستان گه‌لێك به‌ناو ڕێكخراو و چالاكی ژینگه و یاسای تایبه‌ت به سروشت و سزادانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه دانراوه كه ده‌ستیان هه‌یه له تێكدانی سروشتدا جا ئیدی له‌ناوبردنی خودی هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌كه‌ی سروشت بێت یاخود ئه‌و گیاندار و باڵنده و ئاژه‌ڵانه بێت كه له سروشتدا هه‌ن، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و ڕێكخراو و یاسایانه وه‌ك پێویست كاریان نه‌كردووه و زۆرجار هێزی یاساییان له خوار هه‌ندێك كه‌سی سیاسی و كاربه‌ده‌ست و ئه‌و مرۆڤانه‌وه بووه كه ده‌ستیان هه‌یه له تێكدانی سروشتدا، هاوكات ڕێكخراوه ژینگه دۆست و پارێزه‌رانی سروشتیش وه‌ك هه‌ر ڕێكخراوێك و تیمێكی جیهانی چالاك و به‌هێز نین له پاراستنی سروشتی كوردستاندا و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت و به‌هێزی ئه‌و كه‌یس و دۆسیه تایبه‌تانه نین كه دۆسیه‌ی سكاڵا‌و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌یه ده‌ستیان هه‌یه له تێكدانی سروشتدا و بۆ مه‌رامی كه‌سی سودی لێوه‌رده‌گرن.
كاتێك به كه‌نار ڕێگاو بانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاردا ده‌ڕۆین، ئه‌وكات وا هه‌ست ده‌كه‌ین ئێمه وێنه و دیمه‌نی شار له بچوككراوهكهیدا ده‌بینین، چونكه پاوانخوازی مرۆڤ له شاره‌وه ده‌ستی گه‌یشتۆته ده‌ره‌وه‌ی شار و له پێناو بنیادنانی كۆشكێكی نمونه‌یی ئاماده‌ییان تێدایه به‌شێكی سروشتی كوردستان تێكبده‌ن و له جێگای ئه‌و جوانییه سروشتییه باڵه‌خانه‌یه‌ك له شێوه شاریی و ته‌به‌قییه ڕاقییه شارییهكهیدا له‌و جێگا بنیاد بنێت، ئه‌م به ماددی كردنه‌ی سروشتی كوردستان تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه زه‌ره‌ری له كوردستان داوه له كاتێكدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نه‌یتوانیووه سود له سروشتی كوردستان وه‌ربگرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات و میوانانی بیانی و ناوخۆیی سه‌ردانی ناوچه سروشتییه‌كان و ده‌شت و ده‌ری كوردستان بكات، هاوكات تێكدانی سروشت خه‌ریكه ببێته حه‌زێكی به‌رده‌وام لای مرۆڤی كورد كه هه‌ر تاكێك له هه‌ر جێگایه‌كدا گردێك و قه‌د پاڵی شاخێك داگیر بكات و خۆی به‌خاوه‌نداری بكات و كۆشكێكی تێدا قوت بكاته‌وه و هیچ یاسایه‌كیش نه‌بێت بۆ لێپرسینه‌وه.
له ئێستادا تێكدانی سروشتی كوردستان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه جوانی و هه‌ڵكه‌وته‌ی سروشتی كوردستان وێران بكرێت و جوانییه‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه و ئه‌م سروشته له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به مادده بكرێت و له شێوه‌یه‌كی سروشت كرده‌وه بگۆڕدرێت بۆ شێوه‌یه‌كی ده‌ستكردی مرۆڤ و به‌ئاشكرا هێز و بازووی مرۆڤی پێوه دیار بێت. ته‌نانه‌ت له‌ناوبردن و كوشتن و ڕاوكردنی ئه‌و ئاژه‌ڵ و ته‌یرو تیوره‌ی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له جوانی سروشت بووه‌ته خووی مرۆڤ و به ئاشكرا و له‌پێناو تموحێكی كه‌می مرۆڤدا له‌ناو ده‌برێن و خه‌ریكه ئه‌م دیوه جوانه‌ی سروشتیش به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌برێت و وێران ده‌كرێت.
وێرانكردنی سروشت له‌لایه‌ك و كوشتن و له‌ناوبردنی گیاندار و ئاژه‌ڵه‌كانی نێو جوانی سروشت له‌لایه‌كیتره‌وه، نیشانه‌ی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ك حكومه‌ت و لهلایهكیتریشهوه هاوڵاتی كورده.
له جیهاندا ته‌نها حكومه‌ت پارێزه‌ری ئاژه‌ڵان و سروشت نییه به‌ڵكو هاوڵاتیانیش خۆیان به‌به‌رپرس ده‌زانن له پاراستنی سروشت و تێكنهدان و مانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌ی له سروشتدا هه‌یه.
84 جار بینراوە