* سوعبەتم کرد، تۆزێک راستی.
* مەعاش، دوو سێ پێنج ھەزاریی گوێ بڕاو.
* ئیخوان، جامولکەیەک بنەتۆوی داعش.
* مەکۆی گۆڕان، چوار پێنج کۆنە یەکگرتوو.
* دڵی یەکێتی، پیاڵەیەک مـەحەبەتی پارتی.
* باشین ھەر وا ئەبێ، نەختێک سکاڵا.
* دەبەیەک نەوت، سێ لیتر ئاو.
* لێدوانی مەسئولی کورد، یەک دوو زەللەی ئیعتیادی.
* کۆبوونەوەی حیزب، سێ چوار نوکتەی تازە.
* پەرلەمان، بەحاڵ یەک تۆز رۆح.
* دەنگوباسی کوردستان، ناو بەناو ئەلحەمدولیلایەک.
* پەروەردە، چۆڕێ مەکتەبی حکومی.
* مەیدانی ماستەکە، دوو سەتڵ ماستی ئەسڵ.
* گۆڤاری کوردی، تۆزقاڵێک مەعریفە.
382 جار بینراوە