ژنان به‌شێكی دانه‌بڕاوی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و پێشخستنی كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواریین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش باوه‌ڕی ته‌واوی به‌و خه‌باته هه‌یه، وه‌ك هه‌میشه پاڵپشت و هانده‌ر و هاوكاری سه‌رسه‌خت ده‌بین بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان.
له مام-یشه‌وه فێربووین رێز له مافه‌كانی ژنان بگرین و له‌پێشه‌وه‌ی داكۆكیكاره سه‌رسه‌خته‌كان بین له دۆسێكانی ژناندا.
به‌نده‌ش؛ دژی جیاوازیی ره‌گه‌زی و نادادیی له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی ژنان، ده‌وه‌ستمه‌وه و پارێزه‌ری به‌دیهێنانی خواست و مافه خوراوهكانتان ده‌بم، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ له‌پێناوی رێگرتن له هه‌ر توندوتیژییه‌ك، به‌هه‌ر پاساوێك، كه به‌رامبه‌ر ژنان بكرێت و ژیانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه‌و رێگربێت له پێشكه‌وتنه‌كانیان، هاوخه‌باتی ژنه ئازاد و ئازاكانیش ده‌بم بۆ به‌دیهێنانی خه‌ون و ئامانجه‌كانیان.
بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
82 جار بینراوە