سەرەکی » هەواڵ » ئۆفیسی ده‌زگای مرۆیی مام له‌ كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

ئۆفیسی ده‌زگای مرۆیی مام له‌ كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

كه‌ركوك، كوردستانی نوێ

ده‌زگای مرۆیی مام، چه‌ندین جۆر هاوكاریی گه‌یانده‌ زانكۆی كه‌ركوك، سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و دوو ناوه‌ندی رۆشنبیریی له‌شاره‌كه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، فه‌لاح سه‌ڵاح سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ده‌زگای مرۆیی مام ، به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: به‌چه‌ندین قۆناغ هاوكارییمان گه‌یاندۆته‌ داموده‌زگاو ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی شاری كه‌ركوك، هاوكاریی ئه‌مجاره‌ش بۆ زانكۆی كه‌ركوك بوو، كه‌ پێداویستی خۆپارێزیمان بۆ خوێندكاران دابینكردووه‌‌و وتی: هاوكارییه‌كانیشمان بۆ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌، چه‌ند جۆرێك بوو و به‌ڵێنمان پێدان هاوكاریی زیاتریان بكه‌ین، هه‌روه‌ك چه‌ند پێداویستییه‌كمان پێشكه‌شی دوو ناوه‌ندی رۆشنبیریی، كرد.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئۆفیسی ده‌زگای مرۆیی مام له‌ كه‌ركوكدا ده‌كرێته‌وه‌، به‌و ئامانجه‌ی وه‌ك رێكخراوێك كوردستانی و عیراقی، هه‌وڵبده‌ن خزمه‌تی زیاتری دانیشتووانی پارێزگاكه‌ له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا، بكه‌ن.

 60 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*