سەرەکی » ئابووری » حكومەتی عیراق كار بۆ سەربەخۆیی ئیداری بانكەكان دەكات

حكومەتی عیراق كار بۆ سەربەخۆیی ئیداری بانكەكان دەكات

یەکەی ئابووری

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند: پێشنیازێكیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بتوانرێت كار بۆ سەربەخۆیی ئیداری بانكە حكومیەكان بكرێت ئەویش بە ئامانجی گەشەپێدانی كارەكانیان.

لەوبارەیەوە وەزیری دارایی عیراق ئاشكرایكرد، لە بودجەی ساڵی 2021دا هەوڵ دەدرێت كارە كارگێڕی و ئیدارەكانی بانكە حكومیەكان لە وەزارەتی دارایی جیابكرێتەوەو لەو رووەشەوە سەربەخۆییان پێ‌ بدرێت.

وتیشی: «نمونەی بانكی ( تی بی ئای) یەكێكە لەو نمونانەی دەویسترێت بەشێوەی هاوشێوە كاری لەسەر بكرێت چونكە زیاتر پێشكەوتووترە لەچاو بانكە حكومیەكانی تردا لەبەڕێوەبردنی كارەكانیدا». باسی لەوەشكرد، وەزارەتی دارایی بەرپرسە لە كاری بانكە حكومیەكان لە كاتێكدا بانكی ناوەندی بەرپرسە لەكاری بانكە تایبەت و ئەهلیەكان.

 67 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*