سەرەکی » مانشێت » بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە

״یەكڕیزیی و تەبایی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە״

بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە

ئەمڕۆ لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چاوی کەوت بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەوەیەكدا، دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید 19 بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا و قەیرانی دارایی، كە دۆخێكی سەختی هێناوەتە ئاراوە و كاریگەرییەكی نەرێنی كردووەتەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان، كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراق و گفتوگۆ و هەوڵی چارەسەركردنیان و چەند پرسێكی دیكەیان، تاوتوێكرد.

هەردوولا، جەختیان لە گرنگی و پێویستیی یەكڕیزیی و تەبایی و هاریكاریی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و سەختییەكان و بەرەنگاربوونەوەی تەحەددییەكانی قۆناغەكە و داهاتوو، كردەوە.

 78 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*