سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی » مام رەسوڵ و خارە تایەر

هەولێریات

مام رەسوڵ و خارە تایەر

لەسارانی چلو پەنجاكان لەئیزاعەی بەغدا گۆرانی تەسجیلكردن هێشتا نەبو ، دەبایە گۆرانیبێژ لەناو ستۆدیۆی ئیزاعە حازر بایەو لەسەعاتەكی دیاریكراودا گۆرانیەكانی راستەوخۆ بگۆتبایە.بەپێی مەعلوماتم،لۆ گۆرانیبێژە كوردەكان رۆژانی سێشەممە داندرابو كە هەر یەكیان چارەكە سەعاتەك گۆڕانی برێن ، ئەوجا حەفتەی جارەك دەبایە ئەوانە لەهەولێرو سلێمانی و دهۆكەوە بچنە بەغدا و لەوێ سڕرەیان بگرتبایە هەتا مەوعیدی گۆرانیەكانیان دەهات.عیلاقەی ئەو گۆرانیبێژانەش زۆر خۆشبو، كەسیان حەسادەتی بەویدی نەدەبرد. لەوانەش مام رەسول گەردی و خارە تایەر تۆفیق، بەران گەنجەكانی هەولێرو سلێمانی زۆرجار هەر لۆ خۆشی مسابەقەیان بو لۆ دروستكردنی نوكتە لەسەر ئەو دوو هونەرمەندە گەورەیەی كورد ، تەبعەن ئەوانە خۆیان ئاگایان لەو نوكتانە نەبو مەگەر لۆیان بگێڕابایە ئەوانیش پێی پێدەكەنین، ئەگەر نا عیلاقەیان وەكی دوو برای زۆر خۆشەویست بو.
حەزم كرد هەر لۆ خۆشی دوو نوكتەی مام رەسوڵتان لۆ بگێڕمەوە وەك خۆشەویستیەك لۆ ئەو هونەرمەندەی كە خزمەتەكی زۆر گەورەی هونەری كوردی كردیە.. دەرێن رۆژەكیان مام رەسول لەبەغداوە دەگەڕایەوە هەولێر دوای ئەوەی گۆرانیەكانی لەئیزاعە پەخشكردبو. بە سودفە چار پێنج تەلەبەی كولییە ئەوانیش لەعوتڵە بون دەگەڕانەوەو ولەسەیارەكە بونە هاوڕێی مام رەسوڵ. ئیدی بەفرسەتیان زانی و هەر لەسەیتەرەی بەغداوە كەوتنە نوكتە كردن بە مام رەسوڵ. وایان پیشاندا كە ئەوان مام رەسوڵ بە خارە تایەر تێدەگەن، ئیدی دەستیان كردە زەمكردنی مام رەسوڵ. دەیانگۆت» خارە تایەر بەراستی ئەتو هونەرمەندەكی زۆر گەورەی ، خزمەتی هونەری كوردی دەكەی، مەقاماتو گۆرانیەكانت گەلەك خۆشن و تازەبونەوەی تێدایە، شیعری گەورەترین شاعیر دەكەیە گۆرانی زۆر خۆش، ئەمە ئەتومان زۆر خۆش دەوێ هەمودەم گێ لەگۆرانیەكانت دەگرین. بەران ئەو رەسوڵ گەردییە گۆرانیبێژەكی زۆر فاشیلو دەنگەكی زۆر ناخۆشی هەیەو، بەڵایەكە بەسەر گۆرانی كوردییەوە، نازانین كوو بەوەی دەرێن هونەرمەند. مام رەسوڵیش خۆی تێك نەدەداو جار جارەك قسەیەكی دەكردو دەیگۆتنێ « نا نا وا مەرێن، رەسول گەردیش خزمەتی زۆری كردیەو دەنگیشی خۆشە «. ئیدی بەو شێوەیە حەتا دەگەنە ناو هەولێر بە مام رەسوڵیان رابوارد و مەدحی تایەر تۆفیقیان دەكرد. كاتەكی لە ناو هەولێر تەلەبەكان دێنە خوارێ ، خواحافیزی لە مام رەسوڵ دەكەن وپێی دەرێن « دەوجا مام رەسوڵ گەردی ئەمە رۆیشتین خواحافیز». كە مام رەسوڵ گێی لەوە دەبی دەزانی لەبەغداوە هەتا هەوڵیر پێیان رابواردیە ئیدی دەستدەكا بەجوندانیان.. لەسەردەمی بەعسیشدا لەسارانی حەفتاكان تەعدیلەكی وەزاری لەبەغدا كرا، هەندەك وەزیر دەركران و هەندەكی دی هاتنە ناو حكومەتەوە . یەكەك لەوانەی تازە ببوە وەزیر ناوی تاهیر توفیق العانی بو، بەران چونكە لەو سەردەمە بەعس لەقەبی مەمنوع كرد بو، لۆیە لەئەخبارەكان نەدەبو لەقەبی وەزیرەكان براو بكرابایە. رۆژەكیان مام رەسوڵ گەردی كەلعادە سۆندەی ئاوی بەدەستەوەیەو پێش دەركەی مارەكەی خۆی ئاوڕشێن دەكاو رادیۆیەكیشی لەنێزیك خۆی دانایەو گێ لەئەخبار دەگری. لەهیكرا كابرای موزیع ئەخبار دەخینتەوەو دەرێ» ئەورۆ جەنابی مامۆستا تاهیر توفیق وەزیری پییشەسازی سەردانی مەعمەلی نەسیجی بەغدای كردیە «. مام رەسوڵ كە گێی لەناوی تاهیر توفیق دەبی یەكسەر سۆندەكەی دەستی فرێدەداو رادیۆكەی بەدەستەوە دەگری، كە ئەخبارەكە تەواو دەبی وا دەزانی ئەوە تاهیر تۆفیقی برادەری گۆرانیبێژەكەیە، ئەوجا دەرێ « بزانە بزانە ئەو قورمساغە بویتە وەزیری عیراق بەمنیشی نەگۆتییە ، باشە لۆ ئەویان كردیتە وەزیر ئەمنیان نەكردێ ، خۆ ئەمن لەوی كەمتر خزمەتی گۆرانی كوردیم نەكردیە، ئەمن حەیرانانیش دەبێژم كە ئەو هیچیشی لێ نازانی»؟؟. ئەوەش بەزمی مام رەسوڵ كە نوكتەی زۆری لەسەرە دەیهێلمەوە لۆ وەختی خۆی . باقی وەلسەلام.

 224 جار بینراوە