رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، گه‌وره كچی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له كوردستانی ئازاد و باخی هه‌میشه سه‌وزی ئازادی، گەڵایەکی تری لە درەختە هەمیشە سەوزەکەی پشکوت و ئەستێرەیەکی تری لە ئاسمانی رۆژنامەگەری دروەشایەوە و ساڵێکی تریشی خسته سەر تەمەنی پڕ لە سەروەری و شانازییه‌كانی خۆی.
كوردستانی نوێ، رۆژنامەکەی رێبازی مام هەمیشە پێشەنگ و نموونەی جوانی راستگۆیی بووه و میوانە رۆحسووکەکەی ماڵ و شوێنی کار و خوێندن و دانیشتەکانەنیشه بۆ خوێنه‌ره به سه‌لیقه‌كان. په‌ڕه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه هەمیشە دەروازەی چوونە ناو بابەتە هەستیار و زیندووەکانن، دوور لە چەواشەکاریی و ئاژاوەنانەوە، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ماڵی پێگەیاندنی زۆر لە رۆژنامەنوسان و خویندەواران بووە، هەرچی رۆژێک لەوێ کاری کردبێ بەو رۆژنامەیە ناسراوە و گەورە بووە.
هەمیشە پڕخوێنەر، راستگۆ و به رۆحی كوردستانی و كوردایه‌تی عه‌یاره بیست و چوار له كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری و كوردایه‌تی و خه‌باتدا رێی كردووه. دەرگا و بارەگات ئاوەڵا و ئاوەدانبێ هه‌میشه.
دەستی هەموو ئەوانە خۆشبێ کە لەگەڵت ماندوون و دڵیان نایە لە خۆشی و ناخۆشی جێت بهێڵن و بە دەرکردنی ژمارەی تازەت دڵ و چاومان روون و ئارام دەکەنەوە.
بیست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەت پیرۆزبێ کوردستانی هەمیشە نوێ.
87 جار بینراوە