سەرەکی » هەمەڕەنگ » وێنەی ساڵی 2020

وێنەی ساڵی 2020

وێنەی دوو بەتریق کە هەریەکەیان تاکە مێینەکەیان لەدەستداوە لەلایەن گۆڤاری «OCEANOGRAPHIC» وەک جوانترین وێنەی ساڵی 2020 دیاریکرا.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوەو رایگەیاندووە کە وێنەگرێک بەناوی «تۆبیاس بامگاتتنز» ئەم وێنەیەی لە ملبۆرنی ئوسترالیا گرتووەو پاشان لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکەی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە جێگەی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک.

هەروەها ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە وێنەگرەکە ماوەی سێ شەو لەکەنار دەریا ماوەتەوە هەتا توانیویەتی ئەو وێنەیە بگرێت، هەر ئەویش رایگەیاندووە کە ئەم دوو پەنگوینە هەریەکەیان تاکە مێینەکەیان لەدەستداوەو پێکەوە لەسەر تاشە بەردێک سەیری رووناکی ئاسمان و ئایندەو ئاوەدانی شار دەکەن.

 184 جار بینراوە