سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئاو و ئاگر نوێترین بەرهەمی هەڵوێست محەمەد

ئاو و ئاگر نوێترین بەرهەمی هەڵوێست محەمەد

هونەرمەندی گۆرانیبێژ «هەڵوێست محەمەد» بەرهەمێکی نوێی بەناوی «ئاو و ئاگر» بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی هەڵوێست تێکستەکەی هێمن لەتیف هەڵەبجەیی نووسیوێتی و کاری میوزیکی لەلایەن «عەلی شەریفزاد»ەوە بۆ کراوەو «محەمەد باز» کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

شایەنی باسە هەڵوێست محەمەد ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بەکاری هونەریی کردووەو لەم چەند ساڵەدا چەندین گۆرانی و کلیپی بڵاوکردۆتەوەو یەکەم ئەلبوومی گۆرانیشی بەناوی «IQD700» بڵاوکردۆتەوە.

 254 جار بینراوە