سەرەکی » هەمەڕەنگ » قەرەداغ، پێشبڕكێی كتێب خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت

قەرەداغ، پێشبڕكێی كتێب خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت

كتێبخانەی گشتی قەرەداغ پڕۆژەی هاندان بۆ خوێندنەوەی كتێب، لە رێگای ئەنجامدانی پێشبڕكێی خوێندنەوەوە رادەگەیەنێت.

بەچاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی سلێمانی، كتێبخانەی گشتی قەرەداغ پڕۆژەی هاندان بۆ خوێندنەوەی كتێب رادەگەیەنێت، لە رێگای ئەنجامدانی پێشبڕكێی خوێندنەوەی كتێب، خەڵاتی تایبەتیش دەبەخشێتە بەشداربووە سەركەوتووەكان. بۆ ئەو مەبەستەش ناونووسین بۆ بەشداریكردن لە رۆژی 5/1/2021 دەستپێکردووە.

لەمبارەیەوە ئالان رەئوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی رایگەیاندووە: پڕۆژەی هاندان بۆ خوێندنەوەی كتێب لەشارو شارۆچكەكان بەردەوام دەبێت. ئامانج لەم پرۆژەیەش خزمەتکردنی خوێنەری کوردە و گرنگیدانە بە بواری خوێندنەوە.

 359 جار بینراوە