ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی
ناحیه‌ی گرده‌سێن له‌رووی جوگرافی و كارگێڕییه‌وه سه‌ربه‌قه‌زای ئاكرێ یهوكهوتوته شوێنێكی ستراتیژ‌و ده‌شتایه‌كی فڕاوان، ههرچوارقهزاكانی ئاكرێ وبهردهرهش وشێخان وخه‌بات پێكه‌وه گرێدراوه‌و له‌رووی جیوپۆلهتیكیهوه ده‌كه‌وێته سێ گوشه‌ی پارێزگاكانی موسل ودهوك وهه‌ولێر هاوكات به‌ناوه‌ندی دانیشتوانی هۆزی هه‌ركی داده‌نرێت له سوران وبادینان. ناحیه‌ی گرده‌سێن بهقهرهباڵغترین ناحیه‌كانی ئاكرێ داده‌نرێت، ژماره‌ی دانیشتووانی نێو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گرده‌سێن 6هه‌زاركه‌س ده‌بێت وسه‌دا 98 له‌هۆزی ههركینهو 900 ماڵ له‌خۆ ده‌گرێت وشه‌ش گه‌ره‌كان پێكهاتوه وڕووبه‌ری گشتی ئه‌م ناحیه 3380 كلم،دووجا پێكهاتووه،به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2010ڕێژه‌ی دانیشتووانی گشتی 49807 كه‌س بووه،و104 گوندا له‌خۆده‌گرێت هاوكات به‌پێی ئاماڕی ئیداره‌ی ناوچه‌كه سه‌دا 65دانیشتووانی سنوری گرده‌سێن له‌هۆزی هه‌ركی پێكهاتووه،پاشی هۆزه‌كانی سورچی وزێباری وگوران ومیراو میسارهشان دێن.
گلەیی و رەخنە
ناحیه‌ی گرده‌سێن لهڕۆژههلاتهوه هاوسنوره له‌گه‌ل زێی گه‌وره‌و له‌به‌ری ڕۆژئاوا تا ده‌گاته سه‌ر رووباری خازر هاوسنوره له‌گه‌ل ناحیه‌كانی قه‌سروك و ئه‌تروش. له‌ساڵی 1972 به‌بڕیاری حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق ده‌كرێته ناحیه‌و له‌ساڵی 1961 به‌ره‌سمی قۆتابخانه له‌و گونده ده‌ست بهكاردهبێ، هاوكات له ناوه‌ڕاستی پێنجه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو قۆتابخانه‌ی گه‌ڕۆك له‌ناو هۆزی هه‌ركی هه‌بوون له‌گه‌لیان هاتۆچۆی بۆكوێستان و گهرمیانهكان ده‌كرد. ناحیه‌ی گرده‌سێن چه‌ندین زه‌وی وزاری به‌پیت له‌خۆ ده‌گرێت هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به كشتۆكاڵی وئاژه‌ڵداری هاوكات به دووه‌م دهڤهردێت له‌سه‌ر ئاستی بادینان له دوایی قه‌زای سێمێل بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم وجوو به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات وئاژه‌ڵداری به‌ناوبانگه. چالاكڤانهكانی بواری مه‌ده‌نی له ناحیه‌ی گرده‌سێن له‌په‌یج وڕاگهیاندنهكانی گله‌یی وڕه‌خنه له حكومه‌تی ناوچه‌كه ده‌گرن، به‌گوته‌ی ئه‌وان وه‌ك پێویست له‌رووی ئاوه‌دانی ورێگاوبانهوه خزمه‌ت نه‌كراوه هاوكات ده‌لێن جیاوازی ده‌كرێت به‌راورد به ناحیه‌كانی تر.ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تا ئێستا بنكه‌یه‌كی ته‌ندرۆستی سه‌رده‌میانه له گرده‌سێن نیه وبنكهیهكی ڕۆشه‌نبیری وكتێبخانهیهك یاخود شوێنێك بۆ پشودان وحه‌وانه‌وه‌ی گه‌نجان تیانیه،هه‌روه‌ها داوای خزمه‌تگۆزاری و پڕۆژه‌ی نوێ بۆ سنوره‌كه ده‌كه‌ن.
ناوی گردەسێن
له‌ئێستادا ناحیه‌ی گرده‌سێن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێنده‌واران وخاوه‌ن بروانامه وچالاكڤان وڕۆژنامه‌نووسان له خۆده‌گرێت.سه‌باره‌ت به ناوی گرده‌سێن ده‌گێرنه‌وه له‌سه‌رده‌می كۆندا كه‌سێك هه‌بوو به‌ناوی مام سینۆ ئاكنجی ئه‌و دێیه بوه‌و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ل كچێك هه‌بوه ودواتربهیهكتر نه‌گه‌یشتون.مام سینۆ له دڵێكی پڕله حه‌سره‌ت وچاوهروانیدا ڕۆژانه ده‌چێته سهرگردێك كه له‌ناو سه‌نته‌ری ناحیه هه‌لكه‌وتوه وبهچهندین ئاوازی جیاوازه‌وه بڵیڵی ده‌ژه‌نێت،بویه ناونرا به‌گرێ ـ سینۆ ،له دوایی جێگیركردنی سیسته‌می كۆماری له عێراق به‌ره‌سمی كراوه به گرده‌سێن.له ئه‌نجامی به‌رده‌وام بوونی شۆڕشه‌كانی كوردی له‌سه‌ده‌ی پێشوو گرده‌سێن هه‌رده‌م پاڵپشت وماڵی كوردان بوه‌و له‌به‌ر زۆلم وزۆری وكاره چه‌وته‌كانی ڕژێمەکانی عێراق دژبهخهڵكی كوردستان به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌و كه‌سانی هارب وناكۆك لە دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان له‌و سنوره پهناداوهو خه‌ڵكه‌كه‌ش وه‌ك نەریتێکی هه‌میشه‌یی ونهتهوهپارێزی ومڕۆڤدۆستی به‌وپه‌ری ئه‌مانه‌ته‌وه پارێزگاریان لێكراوه وخزمه‌تیان كردون له‌ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا،هاوكات محی ا‌لدین ئاغا هه‌ركی هه‌رده‌م چه‌ترێك بوه بۆ میلله‌تی كورد به‌ده‌یان كورد له‌زیندانی به‌عس وپه‌تی سێداره ڕزگار كراون، له‌راپه‌ڕینی ساڵی 1991 وهاتنهخۆارهوهی پارته سیاسییه‌كان له‌شاخه‌وه بۆ شاره‌كان خه‌ڵكی ناحیه‌ی گرده‌سێن به‌تایبه‌ت ڕۆله‌كانی هۆزی هه‌ركی له‌ته‌ك هۆزه‌كانی ترچهكیان له‌دژی سوپای داگیركه‌ری به‌عس هه‌لگرت و بنكه‌و سه‌ربازگه‌كانی ڕژێم له ئاكرێ وده‌وروبه‌ری ده‌رپه‌راندن.هاوكات له ده‌ستپێكی نەوەتهكان هۆزی هه‌ركی بۆ درێژه‌دان به‌كاری سیاسی وخه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان وپاراستنی سنوره‌كان بهژداریانكرد، هاوكات بهگڕۆتینێكی ولاتپارێزیهوه ته‌ڤلی ڕێزه‌كانی پارته سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان ده‌بن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1992ڕۆڵی به‌رچاوی له‌و ڕۆژگاره هه‌بووه و یه‌كێتی له‌سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گرده‌سێن 3 هه‌زار ده‌نگ به‌سه‌ره‌وه هێنا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای دهوك 16هه‌زار ده‌نگ،به‌تایبه‌ت ڕۆله‌كانی هۆزی هه‌ركی بهژداریهكی فڕاوان له نێو رێزه‌كانی (ی.ن.ك) له‌وكاته ده‌كه‌ن، له‌پێناو پارێزگاری كرن له‌پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له سنوری هه‌ولێرو بادینان زیاترله 56 شه‌هیدی سه‌نگه‌ریان له ڕێزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ن،هه‌روه‌ها له‌شه‌ری دژی گڕۆپی تیڕۆرستی داعش هۆزی هه‌ركی به‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كی شهربۆن له شنگاله‌وه تا كه‌ركوكی قودسی كوردستان له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پاڕاستنی خاكی كوردستان بوون ونزیكه‌ی چوارسه‌د شه‌هید وده‌یان بریندارلهپێناو پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان به‌خشیوه.
رەچەڵەکی هۆزی هەرکی
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووه‌كان ڕه‌چه‌ڵه‌كی هۆزی هه‌ركی ده‌چێته‌وه سه‌ریه‌ك بنه‌ماڵه ده‌گێرنه‌وه ده‌لێن، چوار برا بوون، به‌ناوه‌كانی مه‌ندۆ،سیدۆ،سه‌رحه‌د،موشیر،هاوكات باسیل نێكێتین مێژوونوسی رووسی وشاره‌زا له‌مێژووی كورد جه‌خت له‌وه كردوتهوه، هۆزی هه‌ركی زیاتر له 33 تیرە له‌خۆ ده‌گڕێت ودابه‌شی سێ له‌تیره‌ی سه‌ره‌كی بونه به‌ناوه‌كانی مه‌ندا وسیدا وسهرهاتی.ئاغا وخانهدانهكانی ئه‌م هۆزه نێزیكی دوو سه‌ده‌یه ڕدین سپی وبرا گه‌وره‌ی هۆزی هه‌ركیین ئه‌وانه له‌كۆنه‌وه ده‌سه‌لاتدار بونه بهسهرئاكرێ وموسلهوه،هه‌روه‌ها ڕێز له‌یه‌كتر ده‌گرن له‌مێژه كهڵتورو دابۆنهریتی تایبه‌ت به‌خۆیان پاراستوه. له‌كۆتایی سه‌ده‌كانی نۆزده‌هه‌م له‌گه‌ل پێشكه‌وتنی ژین وژیار وئاوه‌دانی و خێرایی سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازیی له‌جیهان، ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه له‌ده‌ڤه‌ری چارچهلان كه‌شوێنی دێڕینی ئاكنجی هۆزی هه‌ركییه له زنجیره شاخه‌كانی زاگڕۆس كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سه‌خت و دوره ده‌ست ودوورله شار،هاوكات سه‌پاندنی په‌یمانی سایكس بیكۆ به‌سه‌ر كوردستان و ئاستهنگكردنی كاڕۆانی هاتوو چۆیی ڕه‌وه‌ند وكۆچهرهكانی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كانی هه‌رێمی، ژیان وگۆزه‌رانی خێزانه‌كانی هۆزی هه‌ركی به‌رێگایه‌كی تاڵ و پڕله غـه‌م ده‌روات ولهیهكتر داده‌برێن و په‌رش و به‌لاوی به‌شه‌كانی كوردستان ده‌بن تا ساڵی 1969 له‌وه‌رزی هاوینان ڕهوهندهكانیان بۆ كوێستانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری دالانپهرو فهراشینێ به‌رده‌وامی هه‌بوه‌و خاوه‌ن بێرو پاوان ولهوهرگایی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆن له وه‌رزی زستانانیش له گوند وگهرمیانهكانی ئاكرێ وڕهواندوز ڕه‌شماڵیان ههڵدهداو خه‌ریكی به‌خێو كردنی ئاژه‌ل وئاژه‌ڵداری بۆن.وه‌ك له‌سه‌رچاوه مێژووهكاندا هاتوه ئه‌م هۆزه له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كانه‌وه له‌به‌ر ناكۆكی ودۆژمنداری له‌گه‌ل میر زینه‌ددین،كه میرێكی سته‌مكاری سه‌رده‌می خۆی بوه له‌شوێنی نیشته‌جێی خۆیان له‌باكوری كوردستان كۆچڕه‌وی ده‌ڤه‌ره‌كانی چیا سه‌خته‌كانی كوردستان به‌ره‌و چیای زاگڕۆس قه‌لایی كۆنی ئاشب نزیك له ئامێدی ده‌ستی پێكردوهولهوێ نیشته‌جێ ده‌بن،سه‌باره‌ت به‌مێژووی هۆزی هه‌ركی ئه‌سته‌خه‌ری و ئیبن حه‌وقه‌ل به‌یه‌كێك له33 هۆزه ڕه‌سه‌نه‌كانی كورد داده‌نرێن له وڵاتی لوڕستان،به‌شی دابراوی خاكی كوردستان.
شکستی هەرکییەکان
به‌پێی گێرانه‌وه‌ی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانی هه‌ركی،هۆزه‌كه‌یان له‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیدا به‌چه‌ندین قۆناغی دژوارتێپهر بووه‌و ده‌لێن گه‌وره‌ترین شکست كه ئه‌و هۆزه بەخۆیەوە بینیوه له‌ده‌وروبه‌ری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بووه‌و به ساڵانی كه‌وتنی هۆزی هه‌ركی داده‌نرێ له‌مێژوودا هاوكات لهچۆارچێوهی ئه‌و بارودۆخه سه‌خت وكاره‌سات ئامێزه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا له‌ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌م به‌سه‌ر جیهاندا هات ودهسـتپێكردنی شه‌ره‌كانی ئیمپریالیزمی وهه‌رێمی بۆسه‌ر كوردستان، میلله‌تی كورد به‌گشتی دۆچاری نه‌هامه‌تی زۆردهبێتهوهولهو كاته‌دا ڕهۆشێكی ئالۆز ونالهبارباڵی به‌سه‌ر هۆزی ههركیدا ده‌كێشێت، ده‌گێرنه‌وه سه‌لیم ئاغای هه‌ركی له‌زێدی دێڕینی له خێلافت كه‌ده‌كه‌وێته ڕۆژئاڤای قه‌زای ئاكرێ به‌شێكی زۆرلهئهندامانی هۆزه‌كه‌ی له‌وێ كۆده‌كاته‌وه‌و له‌ساڵانی قات وقری وگرانیدا خاوه‌ندارێتی كردون و له‌په‌رته‌وازه‌یی ده‌پارێزیت،تایبه‌ت به‌و ڕووداوه له‌ساڵی 1936ڕاپۆرتێكی قۆنسۆڵی یه‌كێتی سۆفیه‌ت له ئۆرمیه بلاوكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌و راستیه كردوه كه له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی سه‌دا 40 خه‌ڵكی هۆزی هه‌ركی له‌ناوچون،ده‌ڵێت تیره‌ی سه‌رهاتی له‌هه‌زار ڕهشماڵهوه بو 250 ڕه‌شماڵ كه‌می كرد.
دووەم گەورەترین هۆزی کورد
هۆزی هه‌ركی به‌گه‌وره‌ترین هۆز داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی ئاكرێ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌دووه‌م گه‌وره هۆزی كورد داده‌نرێت له‌دوایی هۆزی جاف. به‌گشتی خه‌باتی ئه‌م هۆزه له شۆڕشه‌كانی شێخ عوبه‌یدولای نه‌هری و سمكوی شكاك و شێخ سعیدی پیران وكۆماری مه‌هاباد ده‌ستپێده‌كات وهۆكارو بزوێنه‌ری زورێك له شۆڕش وسهرههڵدانهكانی كوردی بوون له‌دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌گوته‌ی ئەملیس کلایتون جێگری کۆنسوڵی ئینگلیز لە(وان) بلێسه‌ی راپه‌ڕینی شۆڕشی شێخ عوبه‌یدولای نه‌هری له ڕه‌وه‌نده‌كانی هۆزی ههركییهوه ده‌ستیپێكرد له ته‌مۆزی ساڵی 1879 له ده‌ڤه‌ری هه‌كاری له‌دوای ئه‌وه‌ی سوپای عوسمانی به‌وپه‌ڕی وهحشیگهرانهوه په‌لاماری هۆزی هه‌ركی دراو كوژرانی ژماره‌یه‌ك له خێزانه‌كانی هه‌ركی لێكهوتهوه، ئه‌مه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی شۆڕش بوو،هاوکات لەپایزی هەمان ساڵ شێخ عوبەیدولای نەهری بەئامادەبونی شێخ و سەروک هۆزەکانی کورد لە نەهریێ له‌دوایی كوبونهوهیهك جاڕی شەڕ دژبە خەلافەتی عوسمانی ڕاگەیاند و لاچون به‌رێگای ئیسلامدا له قەلەم دران، لەساڵی 1880 تا ساڵی 1883شۆڕشێکی گشتی و میللی لەژێرچاودێری شێخی نەهری لە باکورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتەوە هاوكات خۆرشید ئاغای سه‌رداری خێلی هه‌ركی وسمكوخانی شكاك له‌كاتی چوونی بۆ گفت‌وگو دانوستاندن له‌سه‌ر كێشه‌ی كوردی له‌ڕۆژهه‌لاتی كوردستان بهفهڕمانی ره‌زا شا له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری ناپاكیان لێده‌وه‌شێنرێت وله‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له شۆڕشگێره‌كانی هه‌ركی و شكاك له‌ڕۆژی 21 / 6 / 1930له شنۆ شه‌هید ده‌كرێن.
رۆڵی هەرکییەکان لە کۆماری مهاباد
هه‌روه‌ها ڕۆڵی هۆزی هه‌ركی له كۆماری مه‌هاباد كوردستان،به‌پێی به‌لگه نامه‌كانی مێژووی یه‌كێتی سۆفیه‌ت لەکۆماری مەهاباد هۆزی هەرکی بە3هەزار پێشمەرگەوە بەسەر پەرشتی زێڕۆبەگ هەرکی ڕۆڵێکی کاراو بەرچاوی گێراوه لە دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان هه‌روه‌ها پلەی جەنەراڵی بە زێڕۆ بەگی هەرکی دراوه‌و و هێزەکانی هەرکی تا کە هێزی کوردی بون تا بەهاری ساڵی 1947.سەنگەری بەرگری لەکۆماری مەهاباد چوڵنەکرد، هه‌روه‌ها له‌یاداشته‌كانی ئارچی ڕۆزڤێلد گه‌ریده‌ی ئه‌مریكی گه‌شتێك به‌نێو كۆماربه ورده‌كاری زوره‌وه باسلهوهكردوه.شێوه‌ی جوگرافیا‌و مێژووی قه‌زای ئاكرێ وه‌ك ده‌ڤه‌رێكی عه‌شائێری به‌هێز ئه‌م خواسته‌ی هه‌ڵبژاردوه له‌شێوازو گورانكاریهكانی ناوچه‌كه پشكی هه‌بێت هاوكات له شه‌سته‌كانه‌وه تا نوهتهكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هۆزه‌كانی ئاكرێ سێبه‌ری به‌سه‌ر گه‌ل و حوكمرانی له عێراق به‌تایبه‌ت له‌كوردستان هه‌بوه‌و كلیلی گورانكاریهكانی بادینان به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌ت بوه‌و پێگه‌و بریاری مێژوویی له‌وباره‌وه دیاره هاوكات ناكۆكی سه‌د ساڵه‌ی هۆزه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ولایه‌نه‌كانی ترههروهها مڵملانێی ده‌سه‌ڵاتخۆازی له‌بادینان وكوێخایهتی به‌سه‌ر پڕسی كورده‌وه،هۆكارێك بۆ قه‌زای ئاكرێ بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌یی سنوره‌كانی ئۆتۆنۆمی.
157 جار بینراوە