سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان «کیت بلانشێت» بڕیاریدا بەشداریی لە فیلمی «Don›t Look Up» بکات. بۆ ئەمەش هەر دوای بڕیارەکەی پەیوەندیی کرد بە ستافی فیلمەکەوەو دەستی کرد بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکە. لەم فیلمە نوێیەدا ژمارەیەکی ئەکتەری دیار رۆڵ دەبینن هەریەکەیان دەیانەوێت جوانترین بەشداریی و نواندن لەم فیلمەدا پێشکەشی بینەران بکەن. ژمارەیەک لەو ئەکتەرانەی شانبەشانی (کیت بلانشێت) رۆڵ دەبینێت بریتین لە: «لیۆناردۆ دی کارپریۆ، جێنفەر لۆرانس، ئاریانا گراند،»و چەندین ئەکتەری تر.

پێشریش وێنەی ئەو ئەکتەرە دیارانەی بواری سینەما بڵاوکرایەوە کە لەکاتی وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمی «Don›t Look Up» وێنەگیرابوون.

شایانی باسە «کیت بلانشێت» یەکێکە لەئەکتەرە دیارە جیهانییەکان و لەچەندین فیلمدا بەشداریی کردووە، بۆ ئەم رۆڵبینینانەشی چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.

 290 جار بینراوە